په‌رله‌مانی عێراق سزای سه‌ر بانکه‌کانی هه‌رێمی هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- له ‌دانیشتنی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقدا به‌ کۆی ده‌نگ ئه‌و سزایه‌ هه‌ڵوه‌شێندرایه‌وه‌ که‌ دوای به‌ڕێوه‌ چوونی ریفراندۆم به‌ سه‌ر بانکه‌کانی هه‌رێمدا سه‌پێندرا بوون.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، زانا ڕۆستایی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌وباره‌یه‌وه‌ به‌خه‌ندانی ڕاگه‌یاند: "دوای لێک نزیک بوونه‌وه‌ی بانکی ناوه‌ندیی عێراق و بانکه‌کانی هه‌رێم، ئه‌و کێشه‌ یاسایییانه‌ی که‌ هه‌بوو له ‌نێوان ئه‌م بانکانه‌دا چاره‌سه‌ر کراون، یه‌که‌م سزایه‌ که‌ هه‌ڵوه‌شێنرایه‌وه‌ له ‌دوای ڕیفراندۆم و کێشه‌کانیش هه‌ندێکیان کێشه‌ی سیاسین و هه‌ندێکیان یاسایین و هاوکات به‌شێک له‌ کێشه‌کانیش هونه‌رین."

ڕۆستایی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش کرد که‌ له ‌دانیشتنی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقدا به‌ کۆی ده‌نگ ئه‌و سزایه‌ هه‌ڵوه‌شێنرایه‌وه‌ که‌ له‌ سه‌ر بانکه‌کانی هه‌رێم هه‌بوون بۆ مامه‌ڵه ‌نه‌کردن له‌گه‌ڵ گواستنه‌وه‌ی دراوی بیانی بۆ بانکه‌کانی هه‌رێم.

زانا ڕۆستایی له‌باره‌ی کردنه‌وه‌ی فڕۆکه‌خانه‌کانی هه‌رێمیش وتی: "وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێم و به‌غدا له‌سه‌ر زۆربه‌ی خاڵه‌کان ڕێککه‌وتوون بۆ کردنه‌وه‌ی فڕۆکه‌خانه‌کان به‌ڵام دیاره‌ چه‌ند خاڵێک ماوه‌ بۆیه‌ تا ئێستا فڕۆکه‌خانه‌کان نه‌کراونه‌ته‌وه‌، ئه‌گه‌ر نا، ده‌بوو تا ئێستا بکرانایه‌ته‌وه."

ناوبراو جه‌ختیشی کرده‌وه‌ که‌ حکوومه‌تی به‌غدا ده‌یه‌وێت "ده‌سه‌ڵاتی بڕیاردانی دارایی و کارگێڕی و ئه‌منی و ڤیزه‌ و فه‌رمانبه‌رانی فڕۆکه‌خانه‌کان له‌ژێر چاودێری و ئیداره‌ی خۆیدا بن".

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 11051

Your Comment

You are replying to: .
captcha