کۆبه‌ری پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ کێشه‌ی هه‌بوو

به‌شی ئێران- شادمێهر کازم‌زاده‌ ده‌ڵێت: کێشه‌گه‌لێکی زۆر له‌ کۆبه‌ری بودجه‌ی 97دا هه‌یه‌ که‌ گرینگترینیان گوشار خستنه‌ سه‌ر چینی که‌م داهاتی کۆمه‌ڵگایه‌.

نوێنه‌ری حه‌وزه‌ی باشووری پارێزگای ئیلام له‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌واڵده‌ریی کوردپرێسدا ئاماژه‌ به‌ هۆکاری په‌سه‌ند نه‌کرانی کۆبه‌ری پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ له‌ کۆبوونه‌وه‌ی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ی ڕابردووی په‌رله‌مان ده‌کات و ڕای‌ده‌گه‌یێنێت: پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ کێشه‌گه‌لێکی زۆری بوو که‌ هه‌ندێک ڕایان‌ده‌گه‌یاند یاسای به‌رنامه‌ی شه‌شه‌م تێدا ڕچاو نه‌کراوه‌ و ته‌نانه‌ت به‌ پێچه‌وانه‌ی ئه‌و شته‌ی بوو که‌ له‌ پڕۆژه‌یاسای ده‌وڵه‌ت و له‌ په‌سه‌ندکراوی کۆمیسیۆنی ته‌لفیقدا هێنراوه‌ و پرسیاری جیدی که‌ بۆ نوێنه‌ران له‌ئارادا بوو ئه‌وه‌ بوو که‌ له‌چاپ دانی بڕگه‌کانی خه‌زێنه‌ که‌ له‌ بڕگه‌ی 5دا ئاماژه‌ی پێ کراوه‌ له‌ کوێدا ده‌وه‌ستێت.

ناوبراو وتیشی: له‌ لایێکی دیکه‌وه‌ هه‌ندێک گوشار له‌لایه‌ن ڕای گشتییه‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ بابه‌تی سووته‌مه‌نی و یارانه‌ هه‌یه‌ و نوێنه‌ران نیگه‌رانی ئه‌وه‌ن که‌ ئه‌و پڕۆژه‌یاسایه‌ جێبه‌جێی نه‌کرێت.

کازم‌زاده‌ جه‌ختی کرده‌وه‌: ئه‌و شته‌ی که‌ کۆمیسیۆنی ته‌لفیق بۆ بابه‌تی یارانه‌کان باسی لێده‌کات وه‌ڵامدانه‌وه‌ی یه‌کلایی و ئاشکرایه‌ که‌ ڕه‌قه‌م و شوێنی دروستی ئه‌و بابه‌ته‌ ئاشکرا نییه‌ و ئاسایییه‌ که‌ ناتوانێت ڕاوبۆچوونی سه‌رجه‌م نوێنه‌ران به‌ره‌و خۆی ڕابکێشێت.

ناوبراو وتیشی: نوێنه‌ران ئه‌و مافه‌یان هه‌یه‌ که به‌ وردیی پێداچوونه‌وه‌ له‌سه‌ر پرسی بودجه‌ بکه‌ن چوونکه‌ ئه‌و بابه‌ته‌ پێوه‌ندیی به‌ چاره‌نووس و پێشڕه‌وت و ئاوه‌دانیی وڵاته‌وه‌ هه‌یه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 11048

Your Comment

You are replying to: .
captcha