نوێنه‌ری حه‌وزه‌ی باشووری پارێزگای ئیلام له گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌واڵده‌ریی کوردپرێسدا ئاماژه به هۆکاری په‌سه‌ند نه‌کرانی کۆبه‌ری پڕۆژه‌یاسای بودجه له کۆبوونه‌وه‌ی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ی ڕابردووی په‌رله‌مان ده‌کات و ڕایده‌گه‌یێنێت: پڕۆژه‌یاسای بودجه کێشه‌گه‌لێکی زۆری بوو که هه‌ندێک ڕایانده‌گه‌یاند یاسای به‌رنامه‌ی شه‌شه‌م تێدا ڕچاو نه‌کراوه و ته‌نانه‌ت به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و شته‌ی بوو که له پڕۆژه‌یاسای ده‌وڵه‌ت و له په‌سه‌ندکراوی کۆمیسیۆنی تهلفیقدا هێنراوه و پرسیاری جیدی که بۆ نوێنه‌ران له‌ئارادا بوو ئه‌وه بوو که له‌چاپ دانی بڕگه‌کانی خه‌زێنه که له بڕگه‌ی 5دا ئاماژه‌ی پێ کراوه له کوێدا ده‌وه‌ستێت.
ناوبراو وتیشی: له لایێکی دیکه‌وه هه‌ندێک گوشار له‌لایه‌ن ڕای گشتییه‌وه سه‌باره‌ت به بابه‌تی سووته‌مه‌نی و یارانه هه‌یه و نوێنه‌ران نیگه‌رانی ئه‌وه‌ن که ئه‌و پڕۆژه‌یاسایه جێبه‌جێی نه‌کرێت.
کازمزاده جه‌ختی کرده‌وه: ئه‌و شته‌ی که کۆمیسیۆنی ته‌لفیق بۆ بابه‌تی یارانه‌کان باسی لێده‌کات وه‌ڵامدانه‌وه‌ی یه‌کلایی و ئاشکرایه که ڕه‌قه‌م و شوێنی دروستی ئه‌و بابه‌ته ئاشکرا نییه و ئاسایییه که ناتوانێت ڕاوبۆچوونی سه‌رجه‌م نوێنه‌ران به‌ره‌و خۆی ڕابکێشێت.
ناوبراو وتیشی: نوێنه‌ران ئه‌و مافه‌یان هه‌یه که به وردیی پێداچوونه‌وه له‌سه‌ر پرسی بودجه بکه‌ن چوونکه ئه‌و بابه‌ته پێوه‌ندیی به چاره‌نووس و پێشڕه‌وت و ئاوه‌دانیی وڵاته‌وه هه‌یه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment