هەڵویست نەگرتنی ئێران هەمبەر کوشت وبڕی کوردەکانی سووریا لە لایەن تورکیاوە، شیاو نییە

بەشی ئێران- حشمەتوڵڵا فەلاحەت پیشە ڕایگەیاند: لەو باوڕەدام کە کۆماری ئیسلامی نابێت مۆڵەت بدات لە سووریا ناوچەی بەرگری لە بەرژەوەندی پێک بهێنرێت، بە تایبەت کە هەڵویست نەگرتن هەمبەر کوشت و بڕی کوردەکانی سووریا شیاوی کۆماری ئیسلامیی ئێران نییە.

ئەندامی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نیشتمانی و سیاسەتی دەرەوەی پەرلەمان لە گفتوگۆ لەگەڵ کوردپرێسدا وتی هەڵکوتانی سەربازیی تورکیا بۆ سەر عەفرین هیچ شەرعیەتێکی نییە و هێرشی سەربازیی تورکیا دەبێتە هۆی خراپتر بوونی دۆخی سووریا و ناسەقامگیر کردنی دۆخەکە.

نوێنەری خەڵکی ئیسلام ئاوا و داڵاهو لە پەرلەمان جەختی کردە سەر گرینگ بوونی ڕۆڵی ئێران لە بارەی کوردەکانی ناوچەکە و وەبیری هێنایەوە کە کۆماری ئیسلامیی ئێران نابێت مۆڵەت بدات لە سووریا ناوچەی بەرگری لە بەرژەوەندی پێک بهێنرێت و هەڵویست نەگرتن هەمبەر کوشت و بڕی کوردەکانی سووریا شیاوی کۆماری ئیسلامیی ئێران نییە.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 11035

Your Comment

You are replying to: .
captcha