به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ناسا له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه دا قۆناغی گه‌رم بوونی پله‌ی گه‌رما له جیهان بۆ ماوه‌یێكی زۆره درێژه‌ی هه‌یه و ڕاشی‌گه‌یاندوووه: پله‌ی گه‌رمیی زه‌وی له 2017دا به گوێره‌ی ساڵانی 1951-1980 تێكڕای ناوه‌ندی به ڕێژه‌ی 0.9 پله به‌رز بۆته‌وه.
ڕوونیش کراوه‌ته‌وه: ده‌ست به كۆكردنه‌وه‌ی داتاكان كراوه و به‌و پێیه‌ش له ساڵی 1880ه‌وه تاكوو ئێستا، ساڵی 2017 دووه‌م گه‌رمترین و ساڵی 2016ش گه‌رمترین ساڵ بوووه له مێژوودا.
له لایێكی دیكه‌وه به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌یێكی فه‌رمانگه‌ی نیشتمانیی ئۆقیانووس و كه‌شوهه‌وای ئه‌مریكا، ساڵی 2017 سێیه‌م گه‌رمترین ساڵ بوووه له مێژوودا و جیاوازی لێكۆڵینه‌وه‌ی فه‌رمانگه‌كه‌شیان له‌گه‌ڵ ده‌زگای ناسا بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه هه‌ردوو ده‌زگاكه میتۆدی جیاوازیان به‌كار هێناوه.
هه‌ر به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ی فه‌رمانگه‌ی نیشتمانیی ئۆقیانووس و كه‌شوهه‌وای ئه‌مریكا، پێنج گه‌رمترین ساڵ له مێژوودا له ساڵی 2010ه‌وه ده‌ستی پێكردوووه.
له لێكۆڵینه‌وه‌كه‌دا زانیاری ئه‌وه بڵاو كراوه‌ته‌وه هۆكاری به‌رز بوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رما له زه‌وی بۆ زیاد بوونی دووه‌م ئۆكسیدی كاربۆن و ماده‌كانی دیكه ده‌گه‌ڕێته‌وه.
ئه‌وه‌ش ئاشكرا كراوه له ماوه‌ی 100 ساڵدا پله‌ی گه‌رمی به ڕێژه‌ی یه‌ک پله به‌رز بۆته‌وه.
سه‌رچاوه: ڕادیۆ نه‌وا
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment