به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، لە ئەنجامی هێرشی ئاسمانیی سوپای تورکیادا لە هەر دوو ناوچەی قەندیل و ئاسۆس لە باکووری عێراق بۆ سەر هێزه‌کانی پەکەکە، ١١ پێگەی ئه‌و گرووپه کرایه ئامانج و خاپوور کران.
به گوێره‌ی به‌یاننامه‌ی ئه‌رکانی گشتیی هێزه چه‌کداره‌کانی تورکیا، دواتریش هێرشی ئاسمانی بۆ سەر ئەو پێگانەی کە دەستنیشان کرابوون ئەنجام دران و ١١ پێگەی پەکەکە کە لە پەناگە، حەشارگە و سەکۆی چەک پێکهاتبوون، خاپوور کران.
هێرشه ئاسمانییه‌کانی سوپای تورکیا بۆ باکووری کوردستانی عێراق له حاڵێکدا درێژه‌ی ده‌بێت که سوپای تورکیا ده ڕۆژی به‌رده‌وامه دژی کورده‌کانی سووریا له کانتۆنی عه‌فرین شه‌ڕ ده‌کات و هه‌ر ڕۆژ ئه‌و ناوچه‌یه به فڕۆکه و کۆپته‌ره جه‌نگییه‌کانه‌وه بوردومان ده‌کات.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment