به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا جێگری سه‌رۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان له په‌رله‌مانی عێراق به تۆڕی میدیاییی ڕووداوی ڕاگه‌یاند: هه‌ر پێنج فراکسیۆنه کوردستانییه‌کانی نێو په‌رله‌مانی عێراق له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ن هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکانی عێراق بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگ دوا بخرێت.
جێگری سه‌رۆکی فراکسیۆنی پارتی ده‌ڵێت: سوننه‌کان و به‌شێکی زۆری هاوپه‌یمانیی نیشتمانی (شیعه‌کان)یش له‌گه‌ڵ دواخستنی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکانن.
ناوبراو وتیشی: تاوه‌کوو ئێستا نوێنه‌رانی که‌رکووک له‌سه‌ر مادده‌ی 37ی پڕۆژه‌یاسای ئه‌نجومه‌نی پارێزگاری که‌رکووک نه‌گه‌یشتوونه‌ته ڕێککه‌وتن به تایبه‌تی له‌باره‌ی بڕگه‌ی سێیه‌می مادده‌که که تایبه‌ته به دیاری کردنی ئاینده‌ی که‌رکووک. تورکمان و عه‌ره‌ب ده‌ڵێن ده‌بێ په‌رله‌مانی عێراق ئاینده‌ی که‌رکووک دیاری بکات، کوردیش ڕه‌تی ده‌کاته‌وه و داوا ده‌کات دانیشتوووانی که‌رکووک و ئه‌نجومه‌نی پارێزگا ئاینده‌ی شاره‌که یه‌کلایی بکه‌نه‌وه.
په‌رله‌مانتارانی عه‌ره‌ب و تورکمانی که‌رکووک سه‌رقاڵی ئه‌وه‌ن له به‌غداوه چاره‌نووسی که‌رکووک به حکوومه‌تی عێراقه‌وه ببه‌ستنه‌وه و پڕۆژه‌یێکیان داوه به په‌رله‌مانی عێراق و داوا ده‌که‌ن بڕیاری که‌رکووک له ده‌ست ئه‌نجومه‌نی پارێزگادا نه‌مێنێت به‌ڵکوو په‌رله‌مانی عێراق به زۆرینه‌ی ده‌نگ پۆسته‌کانی که‌رکووک به ڕێژه‌ی 32% بۆ عه‌ره‌ب، تورکمان و کورد دابه‌ش بکات.
له‌باره‌ی ئه‌و پرسه، رێبوار تاڵه‌بانی سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای که‌رکووک به ڕووداوی ڕاگه‌یاند: کوتله‌ی عه‌ره‌بی و تورکمانی که‌رکووک هه‌مان پرۆژه کۆنه ده‌هێننه‌وه به‌ر باس بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن له که‌رکووک نه‌کرێت ئه‌وه‌ش پێچه‌وانه‌ی ده‌ستووره.
ناوبراو گوتیشی: "ئه‌گه‌ر پۆسته‌کانی که‌رکووک له‌سه‌ر بنه‌مای 32% دابه‌ش بکرێن، ئه‌وکات هیچ مانه‌یێک بۆ هه‌ڵبژاردن و پرۆسه‌ی دیموکراسی نامێنێته‌وه".
ڕێبوار تاڵه‌بانی ڕاشی‌گه‌یاند: "ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ی عه‌ره‌ب و تورکمان پێشکه‌شیان کردوووه پرۆژه‌یێکی کۆنه و چوار ساڵ جارێک تازه‌ی ده‌که‌نه‌وه ئه‌وه‌ش وه‌کوو بیانوویێک بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن له که‌رکووک نه‌کرێت".
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment