حه‌یده‌ر عه‌بادی وەکوو پارێزگایێکی عێراقی ته‌عامول له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستان ده‌کات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌ندامێکی پارتی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌ڵێت: سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق له‌باره‌ی به‌شه‌بودجه‌ی 17 له‌سه‌دی هه‌رێمی کوردستان له‌ بودجه‌ی گشتیی عێراق له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستان هاوشێوه‌ی پارێزگایێکی عێراقی ته‌عامول ده‌کات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌رحان ئه‌حمه‌د به‌ هه‌واڵده‌ریی "عین العراق نیوز"ی وتوووه‌: هه‌رێمی کوردستان هه‌رێمێکی سه‌ربه‌خۆ له‌ عێراق دێته‌ ئه‌ژمار. حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق سه‌باره‌ت به‌ پێشێل کردنی ده‌ستووری ئه‌و وڵاته‌ له‌ پرسی بودجه‌ی گشتیی ساڵی 2018 له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستان هاوشێوه‌ی پارێزگایێکی عێراقی ته‌عامول ده‌کات.

ناوبراو ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌کات ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵ پشکی هه‌رێمی کوردستان له‌ بودجه‌ی گشتیی ساڵی 2018ی به‌ 12 له‌سه‌د دیاری کردوووه‌ و جه‌ختی کرده‌وه‌: ئێمه‌ هه‌رگیز له‌ به‌شه‌بودجه‌ی سه‌ره‌کیی 17 له‌سه‌دی خۆمان له‌و بودجه‌یه‌ پاشگه‌ز نابینه‌وه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 11014

Your Comment

You are replying to: .
captcha