ئه‌مریکا 7 بنکه‌ی سه‌ربازیی له‌ عێراق هه‌یه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ڕۆژنامه‌ی "الحیات"ی له‌نده‌ن ڕای‌گه‌یاند: زیاتر له‌ 7 بنکه‌ی سه‌ربازیی ئه‌مریکا له‌ عێراق به‌ زیاتر له‌ 6 هه‌زار هێزه‌وه‌ بوونی هه‌یه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژنامه‌ی "الحیات" نووسی: زیاتر له‌ 7 بنکه‌ی سه‌ربازیی ئه‌مریکا به‌ زیاتر له‌ 6 هه‌زار هێز له‌ عێراق بوونی هه‌یه‌ که‌ یه‌کێک له‌و بنکه‌ سه‌ربازییانه‌‌ له‌ باکووری به‌غدادایه‌.

ئه‌و ڕۆژنامه‌یه‌ زیادی کرد: له‌ هێرشی هه‌ڵه‌ی ئه‌م دواییه‌ی کۆپته‌رێکی ئه‌مریکی بۆ سه‌ر گردبوونه‌وه‌ی پۆلیسی عێراق له‌ نزیکی بنکه‌ی ئاسمانیی ئه‌مریکاییی "عین الاسد" له‌ پارێزگای ئه‌نبار ئه‌نجام درابوو، بۆیه‌ دیسانه‌وه‌ ده‌بێ بابه‌تی بنکه‌ سه‌ربازییه‌کانی ئه‌مریکا له‌ عێراق بخرێته‌ به‌ر باسه‌وه‌.

ڕۆژنامه‌ی "الحیات" زیادی کرد: ئه‌مریکییه‌کان سه‌ره‌ڕای بنکه‌ی "عین الاسد" و "الجانبه‌" له‌ پارێزگای ئه‌نبار، هێزه‌کانی خۆیان له‌ قه‌باره‌ی شه‌ڕ دژی داعش له‌ بنکه‌ی سه‌ربازیی "القیاره‌" له‌ باشووری مووسڵ و به‌نداوی مووسڵ و شاری به‌له‌د له‌ پارێزگای سه‌لاحه‌دین و التاجی له‌ باکووری به‌غدا و "کی 9" و ئاڵتۆن کۆپه‌ری له‌ پارێزگای که‌رکووک جێگیر کردوووه‌.

ئه‌و ڕۆژنامه‌یه‌ ئاماژه‌ی داوه‌ به‌ بوونی دیکه‌ی بنکه‌ سه‌ربازییه‌کانی ئه‌مریکا له‌ هه‌رێمی کوردستان و ده‌نووسێت: ئه‌و بنکه‌ سه‌ربازییانه‌ بۆ ئیداره‌ی ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌ش دژی داعش و مه‌شقی سه‌ربازیی عێراقی و بنکه‌یێک بۆ 6 هه‌زار هێزی سه‌ربازی ئه‌مریکی به‌کار هێنراوه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 11008

Your Comment

You are replying to: .
captcha