به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، فه‌رهاد عه‌لائه‌ددین له پرێس کۆنفڕانسێکدا گوتوویه‌تی: به‌رپرسانی به‌غدا و هه‌ولێر به‌رده‌وامن له گفتوگۆ کردن بۆ چاره‌سه‌ری هه‌ندێک پرسی ته‌کنیکیی هاوپێوه‌ند به فڕۆکه‌خانه و ئاڵوگۆڕی زانیاریی ئه‌منی له نێوان فڕۆکه‌خانه‌کانی هه‌رێمی کوردستان و ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵ.
ناوبراو گوتیشی: ته‌وه‌ری هه‌بوونی فه‌رمانبه‌ری سه‌ر به ده‌وڵه‌تی مه‌رکه‌زی گفتوگۆی له‌سه‌ر ده‌کرێت و له‌سه‌ر کردنه‌وه‌ی فڕۆکه‌خانه‌کانیش ڕێککه‌وتن ئه‌نجام دراوه.
عه‌لائه‌ددین هه‌روه‌هاش زیادی کرد: نوێنه‌رانی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق و وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌کان له هه‌رێمی کوردستان ئێستا سه‌رقاڵی گفتوگۆ کردنن له‌سه‌ر ته‌وه‌ری ڕاده‌ست کردنی داهاتی نه‌وتی هه‌رێم بۆ به‌غدا و چاره‌سه‌ری کێشه‌ی ده‌روازه سنوورییه‌کان.
ناوبراو ئه‌وه‌شی خسته ڕوو: پێوه‌ندیی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر ئێستا گه‌شتۆته قۆناغی کرداری و جێبه‌جێ کردنه‌وه و حاڵه‌تی وه‌ستانی تێپه‌ڕاندوووه.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی سۆمه‌ریه نیووز
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment