بودجه‌ی ساڵی 97 چون له‌ په‌ڕله‌مان خوێندنه‌وه‌ی بۆ ده‌کرێت؟

به‌شی ئێران- ئه‌ندامێکی ده‌سته‌ی سه‌رۆکایه‌تیی په‌ڕله‌مان شیوازه‌ی خوێندنه‌وه‌ی بودجه‌ی 97 شی ده‌کاته‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس ئه‌کبه‌ر ڕه‌نجبه‌رزاده‌ شیی ده‌کاته‌وه‌ که‌ چۆن له‌ په‌ڕله‌مان خوێندنه‌وه‌ بۆ بودجه‌ی ساڵی 97 ده‌کرێت و وتی: به‌گوێره‌ی په‌یڕه‌وی نێوخۆی په‌ڕله‌مان سه‌ره‌تا ڕاپۆرتی کۆمسیۆنی ته‌لفیقی بودجه‌ سه‌باره‌ت به‌ پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی 97 له‌ په‌ڕله‌مان ده‌خوێنرێته‌وه‌ و پاشان نوێنه‌ری ده‌وڵه‌ت له‌ ماوه‌ی سی خوله‌کدا سه‌باره‌ت به‌ ڕه‌شنووسی بودجه‌که‌ ڕوونکردنه‌وه‌ ده‌دات.

ئه‌ندامی ده‌سته‌ی سه‌رۆکایه‌تیی په‌ڕله‌مان گوتیشی: پاش ڕوونکردنه‌وه‌که‌ی نوێنه‌ری ده‌وڵه‌ت به‌گوێره‌ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌ڕله‌مان 5 ده‌نگی به‌ڵێ و 5 نوێنه‌ر به‌ ده‌نگی نه‌خێر ده‌توانن هۆی به‌ڵێ یان نه‌خێر گوتنی خۆیان بۆ ماوه‌ی 15 خوله‌ک ڕوون بکه‌نه‌وه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 10972

Your Comment

You are replying to: .
captcha