بهپێی ههواڵی کوردپرێس، مونیرە عوسمان، ئەندامی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان، بەSNNی ڕاگەیاند: لە ڕووی یاسایییەوە سەرۆکی ھەرێم نەماوە و مانەوەی دەزگای سەرۆکایەتییەکەش تەنھا بۆ کاروباری ئیدارییە و بۆ ھیچ شتێکی تر نییە، ھەر بۆیە فوئاد حسێن سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی ھەرێم، ڕێگەپێدراو نییە لەگەڵ ھیچ وەفدێکی سیاسی ھەرێم گەشت بکات، بەتایبەت لەو وەفدانەی دەچنە دەرەوەی وڵات بۆ کاروباری سیاسی و چارەسەری قەیرانەکان.
سەبارەت بەو قسانەشی دەوترێت، فوئاد حسێن بە نوێنەرایەتیی مەسعوود بارزانی بەشداری لە وەفدەکان دەکات.
مونیرە عوسمان سەرەڕای ئەوەی ڕەتی دەکاتەوە بارزانی کاریگەرییێکی ئەوتۆی مابێت، دەشڵێت: "سەرۆکی پارتی ناتوانێت لە کۆی بڕیارەکان بۆچوونی ھەبێت، چونکە یاسا ڕێگەی پێنادات، گرفتە سیاسییەکانیش زۆر لەوە قووڵترن مەسعوود بارزانی بتوانێت بە تەدەخول کردن چارەسەریان بکات، بەڵکوو گرفتەکان زیاتر دەکات، چونکە لە ڕووی یاسایییەوە پۆستی نییە و لە ڕووی مەحفەلی نێودەوڵەتیشەوە کەسێکی پەراوێز خراوە".
ئەو پەرلەمانتارەی گۆڕان ڕاشیگەیاند: ئێمە ھەوڵ دەدەین لە نزیکترین کاتدا نامەیێک ئاراستەی نێچیرڤان بارزانی بکەین، تا ھۆکاری بەشداری فوئاد حسێن لە وەفدەکان بخاتە ڕوو، ئەگەر ڕوون کردنەوەکانیشی جێگەی قەناعەتی پەرلەمانتاران نەبوو، قسەی دیکەمان دەبێت.
کۆدی ههواڵنێر: 60104
Your Comment