ئەیاد عەلاوی دەسڕێژی بۆ سەر نوێنەری ئایەتوڵڵا سیستانی مەحکووم دەکات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- جێگری سەرۆک کۆماری عێراق ڕووداوی دەسڕێژیی بێ ئاکام بۆ سەر نوێنەری ئایەتوڵڵا سیستانی لە کەربەلا مەحکووم دەکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەیاد عەلاوی لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند مەرجەعیەتی باڵای ئایینی لە عێراق هەمیشە خەڵکیان بۆ یەکێتی و پێکەوە ژیان بانگهێشت کردووە، بەو بۆنەشەوە گرووپە توندئاژۆکان و لایەنگرانی تووڕەیی نواندن بە ئەنقەست دەسڕێژییان کردۆتە سەر ئایەتوڵڵا شێخ عەبدولمەهدی کەربەلای.

عەلاوی جەختی کردەوە لە سەر درێژەدانی شەڕ لەگەڵ گرووپە تەکفیرییەکان لە لایەن هەموو دەزگا بەرپرسەکانی عێراقەوە.

سەرچاوە: کەناڵی تەلەفیزیۆنیی «التغییر»

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 10966

Your Comment

You are replying to: .
captcha