بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەهرام قاسمی وتی: کۆماری ئیسلامیی ئێران بەردەوام جەختی کردۆتە سەر بەرەنگاربوونەوەی بێبڕانەوە هەمبەر تیرۆریزم لە هەموو قەبارەکانیدا و پێداگریی خۆی لەو بارەیەوە پیشان داوە.
ناوبراو زیادی کرد: بە باوەڕی ئێمە هاوکاریی وڵاتانی ناوچەکە تەنها ڕێگاچارەی بەرەنگاربوونەوە هەمبەر دیاردەی نگریسی تیرۆریزمە.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە ئەو هێرشەی مەحکووم کرد و هاوخەمیی خۆی بۆ دەوڵەت و میللەتی ئەفغانستان ڕاگەیاند.
هەواڵدەرییەکان ڕایانگەیاندوو تا ئێستا ئەو هێرشە 63 کوژراو و 150 برینداری لێکەوتووەتەوە.
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment