بەپێی هەواڵی کوردپرێس نووری مەحموود وتەبێژی هێزی کورد ناسراو بە YPG دیمانەیێکی لەگەڵ ئیمن جەواد ڕۆژنامەنووسی میحوەری سووریا کردوووە و تێیدا ڕەخنەی لە سیاسەتی ڕووسیا بەرانبەر بە کورد گرتوووە و دەڵێت: ڕووسیا وڵاتێکی گەورەیە و دەبێت دەوری کاریگەری هەبێت لە سووریا و نابێت تەنها بیر لە بەرژەوەندیی خۆی بکاتەوە.
ناوبراو زیادی کرد: تورکیا لە پرسی ئیدلیب و عەفریندا کاریگەر بوووە لە هەڵوێستەکانی ڕووسیا. مۆسکۆ ڕێگەی بە تورکیا داوە تەداخول لە عفریندا بکات و نیگەرانی بەرژەوەندیی خۆیەتی.
وتەبێژی هێزی کورد دەشڵێت هێزە ڕووسییەکان هێشتا کانتۆنی عفرینیان جێنەهێشتوووە.
نووری مەحموود سەبارەت بە ژمارەی هێزی کوردی سووریا گوتی: ژمارەی هێزەکانی YPG و YPJ دەگاتە 50 هەزار کەس و بەگشتی هێزی سووریای دیموکرات لە نێوان 50 بۆ 70 هەزار کەسە.
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment