ڕووسیا تەنها بیر لە بەرژەوەندیی خۆی دەکاتەوە

بەشی جیهان- نووری مەحموود وتەبێژی YPG دەڵێت: ڕووسیا تەنها بیر لە بەرژەوەندیی خۆی دەکاتەوە هەر بەو بۆنەشەوە گڵۆپی سەوزی بۆ تورکیا هەڵکرد بۆ ئەوەی هێرش بکاتە سەر عفرین.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس نووری مەحموود وتەبێژی هێزی کورد ناسراو بە YPG دیمانەیێکی لەگەڵ ئیمن جەواد ڕۆژنامەنووسی میحوەری سووریا کردوووە و تێیدا ڕەخنەی لە سیاسەتی ڕووسیا بەرانبەر بە کورد گرتوووە و دەڵێت: ڕووسیا وڵاتێکی گەورەیە و دەبێت دەوری کاریگەری هەبێت لە سووریا و نابێت تەنها بیر لە بەرژەوەندیی خۆی بکاتەوە.

ناوبراو زیادی کرد: تورکیا لە پرسی ئیدلیب و عەفریندا کاریگەر بوووە لە هەڵوێستەکانی ڕووسیا. مۆسکۆ ڕێگەی بە تورکیا داوە تەداخول لە عفریندا بکات و نیگەرانی بەرژەوەندیی خۆیەتی.

وتەبێژی هێزی کورد دەشڵێت هێزە ڕووسییەکان هێشتا کانتۆنی عفرینیان جێنەهێشتوووە.

نووری مەحموود سەبارەت بە ژمارەی هێزی کوردی سووریا گوتی: ژمارەی هێزەکانی YPG و YPJ دەگاتە 50 هەزار کەس و بەگشتی هێزی سووریای دیموکرات لە نێوان 50 بۆ 70 هەزار کەسە.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 10959

Your Comment

You are replying to: .
captcha