به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ شه‌ممه/ 27ی جانیڤێری ڕایان دیلۆن وته‌بێژی ھاوپه‌یمانێتیی نێوده‌وڵه‌تیی دژه‌داعش له لێدوانێکی تایبه‌تدا بۆ خه‌ندان سه‌باره‌ت به ھه‌ڕه‌شه‌کانی ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان بۆ فراوانتر کردنی له‌شکرکێشی تورکیا به‌ره‌و شاری مه‌نبه‌ج ڕایگه‌یاند: ھه‌تا ئێستا ئه‌رکی ئه‌وان له‌وێ گۆڕانکاری به سه‌ردا نهھاتوووه به‌ڵام ئه‌گه‌ر پێویست بکات ئه‌وان ئاماده‌ن به‌رگریی له خۆیان له دژی ھه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یێک بکه‌ن.
ناوبراو وتیشی: ھه‌تا ئێستا فه‌رمانه‌کان وه‌کوو خۆیانن ئه‌ویش بریتییه له به‌رده‌وام بوونی ھه‌وڵه‌کان بۆ تێکشکاندنی داعش. له ناوچه‌ی مه‌نبه‌ج ئێمه ئه‌رکی خۆمان نه‌گۆڕیوه و به‌رده‌وامین له ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی کێوماڵ کردن و ئێمه به‌رده‌وامین له ئه‌رکی خۆمان ھه‌تاوه‌کوو ئه‌وکاته‌ی له سه‌رکردایه‌تیی خۆمانه‌وه فه‌رمانی دیکه‌مان بۆ دێت.
ڕایان دیلۆن سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ھه‌ندێک له چاودێران پێیان وایه له حاڵه‌تی ده‌ست پێکردنی ھێرشی تورکیا بۆ سه‌ر مه‌نبه‌ج ڕه‌نگه ھه‌ر دوو ھێزه‌کانی تورکیا و ئه‌مه‌ریکا که ھه‌ردوکیان ئه‌ندامی ڕێکخراوی ناتۆن ڕووبه‌ڕووی یه‌کدی ببنه‌وه وتی: ھێزه‌کانی ئێمه له‌و ناوچه‌یه به‌رده‌وام ده‌بن له ئه‌رکی خۆیان و من قسه له‌سه‌ر ئه‌وه ناکه‌م که ڕه‌نگه چی ڕوو بدات به‌ڵام ئه‌وه‌ی ڕوونه لای ئێمه ئه‌وه‌یه ھێزه‌کانی ئێمه به‌رده‌وام ده‌بن له تێکشکاندنی داعش له مه‌نبه‌ج و ڕۆژئاوای سووریا و ھێزه‌کانی ئێمه له‌وێن و له ئاماده‌باشیدان بۆ به‌رگریی کردن له خۆیان له دژی داعش و ھه‌ر ھهڕهشهیێکی دیکه که پێویست بکات."
وته‌بێژی ھاوپه‌یمانان له وه‌ڵامی پرسیاری ئه‌وه‌ی "ئایا شه‌ڕ له مه‌نبه‌ج له نێوان یه‌په‌گه و ھێزه‌کانی سووریای دیموکرات (ھه‌سه‌ده) ڕوو بدات ھه‌ڵوێستی ھاوپه‌یمان چی ده‌بێت؟ ئایا به‌رگریی له ھه‌سه‌ده ده‌که‌ن یان ھه‌وڵی خاو کردنه‌وه‌ی گرژییه‌کانی نێوان ھه‌ر دوو لا ده‌ده‌ن؟" وتی: به دڵنیایییه‌وه پێم وایه ئێمه نامانه‌وێت شته‌کان بگاته ئه‌و ئاسته. له‌سه‌ر به‌رزترین ئاستی سیاسی دیالۆگ ھه‌بوووه و من قسه له‌سه‌ر ئه‌وه ناکه‌م چی ڕوو ده‌دات و ڕوو نادات به‌ڵام ئێمه سوورین له جێبه‌جێ کردنی ئه‌رکی خۆمان له ناوچه‌که و زۆر به ڕوونی ده‌ڵێین ئه‌و ئه‌رکه‌ی خۆمان به‌جێ ده‌ھێنین و ئاماده‌کاری ده‌که‌ین بۆ به‌رگریی کردن له خۆمان له دژی ھه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یێک ئه‌گه‌ر پێویست بکات.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment