به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عه‌بدوڵڵا عه‌لیاوه‌یی ڕاوێژکاری سه‌رۆک کۆماری عێراق به خه‌ندانی ڕاگه‌یاند: "دوای ئه‌وه‌ی شاندێکی ھه‌رێم له ماوه‌ی ڕابردوودا له‌گه‌ڵ به‌غدا کۆ بوونه‌وه له‌باره‌ی فڕۆكه‌خانه‌كانه‌وه له ئێستادا کردنه‌وه‌ی فڕۆکه‌خانه‌کانی ھه‌رێم ته‌نها وه‌ڵامی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیرانی پێویسته".
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد: "حکوومه‌تی ھه‌رێم ڕه‌زامه‌ندیی ده‌ربڕیوه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌فسه‌ری ده‌وڵه‌تی عێراق بچنه فڕۆکه‌خانه‌کان بۆ چاودێری کردن".
له 29ی سێپتێمبێر ھه‌ر دوو فڕۆکه‌خانه‌ی ھه‌ولێر و سلێمانی به ڕووی گه‌شته نێوده‌وڵه‌تییه‌کاندا داخران، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی ڕیفراندۆم له ھه‌رێمی کوردستان و ناوچه جێناکۆکه‌کان به‌ڕێوه چوو.
عه‌بدوڵڵا عه‌لیاوه‌یی له‌باره‌ی ده‌روازه سنوورییه‌کانه‌وه وتی: "ئه‌و شاندانه‌ی به‌غدا که بۆ ده‌روازه سنوورییه‌کان سه‌ردانی ھه‌رێمیان کردوووه کاره‌کانیان کۆتاییی ھاتوووه و وه‌زیری گواستنه‌وه‌ی عێراقی پێی ڕاگه‌یاندووم ھه‌موو شتێک له‌باره‌ی فڕۆکه‌خانه‌کان و گه‌شته نێوده‌وڵه‌تییه‌کان کۆتایی ھاتوووه و ته‌نھا بڕیاری حه‌یده‌ر عه‌بادی ماوه".
شایانی باسه؛ دوای ئه‌نجام‌دانی ڕیفراندۆم به‌غدا داوای کرد ئیداره‌ی فڕۆکه‌خانه‌کان بخرێته ژێر ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندییه‌وه و ماوه‌ی 72 کاتژمێری خسته به‌ر ده‌ست ھه‌رێم بۆ جێبه‌جێ كردنی داواكه‌ی به‌ڵام حکوومه‌تی ھه‌رێم ئه‌و داوایه‌ی ڕه‌ت کرده‌وه و به‌و هۆیه‌وه به‌غدا گه‌شته نێوده‌وڵه‌تییه‌کانی ڕاگرت و تا ئێستاش نه‌کراونه‌ته‌وه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment