به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، بۆ زانینی هه‌ڵوێستی حكوومه‌تی هه‌رێم له‌سه‌ر ڕووداوه‌كانی عه‌فرین له سووریا ماڵپه‌ڕی کوردی زمانی "خه‌ڵک" په‌یوه‌ندی كرد به سه‌فین دزه‌یی وته‌بێژی فه‌رمی حكوومه‌تی هه‌رێم به‌ڵام وه‌ڵامی په‌یوه‌ندییه‌كه‌ی نه‌دایه‌وه. هاوكات تا ئه‌مڕۆ هه‌ینی 27-1-2018 ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی حكوومه‌تی هه‌رێم هیچ ڕاگه‌یێنراوێكی سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستی حكوومه‌تی هه‌رێم بڵاو نه‌كردۆته‌وه.
لای خۆشیه‌وه عه‌لی حه‌مه‌ساڵح ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له‌سه‌ر فراكسیۆنی گۆڕان ڕه‌خنه‌ی توندی له بێده‌نگیی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان گرت و ڕایگه‌یاند: "مێژوو ئه‌مه له‌سه‌ر حكوومه‌ته‌كه‌ی پارتی و یه‌كێتی ده‌ڵێت: له مانگی جانیڤێری ٢٠١٨‌دا، حكوومه‌تی فاشیزمی توركی هێرشی كرده سه‌ر شاری عه‌فرین له سووریا و 7 ڕۆژ هێرشی تانک و ته‌یاره و تۆپ به‌رده‌وام بوو به‌ڵام سوپاكه‌ی ئه‌ردۆغان نه‌یده‌توانی بێته ناو عه‌فرین".
ناوبراو ده‌شڵێت: "حكوومه‌ته‌كه‌ی پارتی و یه‌كێتی (حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان) كه دوو كه‌سی بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی و بارزانی حوكمڕانی تێدا ده‌كه‌ن ئاماده نه‌بوون له‌به‌ر خاتری توركیا ته‌نانه‌ت ئیدانه‌ی له‌شكركێشی توركیا بكه‌ن بۆ سه‌ر عه‌فرین".
هه‌روه‌ها هۆزان عه‌فرینی، نوێنه‌ری هاوپه‌یمانی نیشتمانیی دیموكراتیکی کوردی سووریا له عێراق و هه‌رێمی كوردستان به ده‌نگی ئه‌مریكای وت: "ئێمه هیچمان له هه‌رێمی كوردستان ناوێت، چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نیمان ناوێت، ته‌نها هه‌ڵوێستی فه‌رمیمان ده‌وێت كه له‌شكركێشی توركیا شه‌رمه‌زار بكات و پشتیوانی عه‌فرین بكات ئه‌مه بۆ جیهان باشه به‌ڵام بێده‌نگی خراپه".
ناوبراو وتیشی: "چاوه‌ڕێی كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستانین چوونكه لایه‌نه‌كانی كوردستان پێیان وتین له كۆوبونه‌وه‌ی په‌رله‌مان هه‌ڵوێستی خۆمان ده‌رده‌بڕین".
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment