به‌م زوووانه‌ دوو ده‌روازه‌ی مه‌رزیی هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ ئێران ده‌کرێنه‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- وته‌بێژی ڕێکخراوی ده‌روازه‌ سنوورییه‌کانی عێراق ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات لیژنه‌ی عێراقی که‌ له‌م دواییانه‌ سه‌ردانی پارێزگای سلێمانییان کردبوو ئاگاداری پڕۆسه‌ی چالاکیی ئه‌و ده‌روازانه‌ له‌و پارێزگایه‌ بوونه‌وه‌ و ده‌ڵێت: به‌م زووانه‌ دوو ده‌روازه‌ی مه‌رزیی هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ ئێران ده‌کرێنه‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، محه‌مه‌د شوه‌یلی به‌ هه‌واڵده‌ریی "موازین نیوز"ی وتوووه‌: لیژنه‌ی عێراقی که‌ له‌ نوێنه‌ری وه‌زاره‌تخانه‌ی پێوه‌ندییه‌کان، ته‌ندروستی، دارایی، ناوخۆ و بازرگانی و هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌به‌ری گومرگ، ژینگه‌پارێز و ڕێگاوبان به‌ سه‌رکردایه‌تیی شاکری جبووری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی به‌رنامه‌ڕێژیی ده‌روازه‌ سنوورییه‌کانی پێکهاتبوو له‌م دواییه‌دا سه‌ردانی پارێزگای سلێمانییان کرد و چالاکی ده‌روازه‌ سنوورییه‌کان له‌و پارێزگایه‌ له‌وان ڕێڕه‌وی باشماخ له‌ نێوان سلێمانی و ئێرانیان لێکدایه‌وه‌ که‌ له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندییه‌وه‌ کۆنتڕۆڵ ده‌کرێت.

ناوبراو جه‌ختی کرده‌وه‌: دوو ده‌روازه‌ی سه‌یرانبه‌ند و کێلێ که‌ پێشتر دوو ده‌روازه‌ی نافه‌رمی له‌ هه‌رێمی کوردستاندا بوون به‌م زوووانه‌ ده‌کرێنه‌وه‌ و چالاکیی فه‌رمیی خۆیان ده‌ست پێده‌که‌نه‌وه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 10950

Your Comment

You are replying to: .
captcha