به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتی به SNNی ڕاگه‌یاند: كێشه ئابوورییه‌كانی هه‌رێم زۆر ئاڵۆزه و چاره‌سه‌ركردنیشی چه‌ند ساڵێكی دیكه ده‌خایێنێت به‌ڵام ئه‌و گفتوگۆیانه‌ی له نێوان هه‌رێم و به‌غدا هه‌یه ده‌كرێت كێشه‌كان سووكتر بكات.
ناوبراو وتیشی: "تاوه‌كوو ساڵی 2017 له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه كار كراوه كه له هه‌رێمی كوردستان ته‌نیا یه‌ک ده‌سه‌ڵات هه‌یه ئه‌ویش حكوومه‌تی هه‌رێمه به‌ڵام ده‌بێت هه‌رێم دان به‌وه‌دا بنێت كه ده‌وڵه‌تی عێراق مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه ده‌سه‌ڵاتی له هه‌رێمی كوردستاندا هه‌بێت."
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد جه‌ختی کرده‌وه: به‌پێی ماده‌ی 110ی ده‌ستوور، ده‌وڵه‌تی عێراقی فیدراڵ مافی جێبه‌جێ كردنی ده‌سه‌ڵاته حه‌سرییه‌كانی هه‌یه له سه‌رتاسه‌ری عێراق به هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه و له مادده‌ی 110ی ده‌ستووریشدا باسی ده‌سه‌ڵاته هاوبه‌شه‌كان ده‌كات ئه‌ویش به‌پێی یاسایێک ڕێک ده‌خرێت كه له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه ده‌رده‌كرێت.
ئه‌ندامه‌كه‌ی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتی ده‌ڵێت: "دۆسێی نه‌وت یه‌كێكه له دۆسێ ئاڵۆزه‌كان و ئه‌وه‌ی له ڕابردوودا له هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه چوووه له‌گه‌ڵ ده‌ستووردا ناگونجێت و ئه‌مه‌ش پێویستی به چه‌ند ساڵێكی دیكه ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌ستووردا بگونجێنرێت و حساباتی چه‌ند ساڵی ڕابردووش یه‌كلایی بكرێته‌وه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment