مل دان بە دابه‌ش‌کردنی ده‌سه‌ڵات له‌ که‌رکووک، پێشێل کردنی ده‌ستووری عێراقه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رکرده‌یێکی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ پارێزگای که‌رکووک ده‌ڵێت: ڕه‌زامه‌ندیی هه‌ندێک له‌ حیزبه‌کان له‌گه‌ڵ دابه‌ش‌کردنی ده‌سه‌ڵات له‌ داموده‌زگا حکوومییه‌کان له‌ پارێزگای که‌رکووک پێشێل کردنی ده‌ستووری عێراق دێته‌ ئه‌ژمار.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، محه‌مه‌د نه‌سره‌ددین به‌ هه‌وڵده‌ریی "بغداد الیوم"ی وتوووه‌: دابه‌ش کردنی ده‌سه‌ڵات له‌ نێوان ئیتنیکه‌کانی عێراق له‌ پارێزگای که‌رکووک پێشێل کردنی بڕگه‌کانی ماده‌ی 140ی ده‌ستووری عێراقه‌؛ چوونکه‌ دابه‌ش کردنی پۆستی حکوومی له‌ پارێزگای که‌رکووک ته‌نها پاش داڕشتن و په‌سه‌ند کردنی یاسایێکی تایبه‌ت بۆ ئه‌و پارێزگایه‌ مومکین ده‌بێت.

ناوبراو ده‌شڵێت: هه‌ریه‌ک له‌ ئیتنیکه‌کانی عێراق که‌ بۆ دیاری کردنی شێوه‌یێکی دابه‌ش کردنی ده‌سه‌ڵات له‌ نێو ئه‌و ئیتنیکانه‌ له‌ پارێزگای که‌رکووک هه‌وڵ ده‌ده‌ن به‌ره‌وڕووی شکست ده‌بنه‌وه‌ چوونکه‌ ته‌نها ماده‌ی 140ی ده‌ستووری عێراق چاره‌نووسی که‌رکووک دیاری ده‌کات.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 10940

Your Comment

You are replying to: .
captcha