رامی عەبدولرەحمان بە ئاژانسی دۆچە ڤێللەی ئەڵمانی راگەیاندوووە: ئێستا لە سووریا هیچ ئاڕاستەیێکی نیشتیمانی نەماوە، تەواوی لایەنەکان کار بۆ لایەنی دەرەکی دەکەن.
دەشڵێت: تورکیا وێڕای توانا سەربازییەکانی و زۆریی بۆردومانەکانی، تائێستا پێشڕەوییێکی ئەوتۆی نەکردووە، ئەمەش مانای ئەوەیە شەڕی عەفرین درێژە دەکێشێت، لەکۆتاییشدا تورکیا دەشکێت، وەکوو چۆن داعش لە سەرەتای ٢٠١٥ لە کۆبانێ شکا.
سەبارەت بە ئامادەییی شەڕڤانان بۆ رادەست کردنی عەفرین بە دەوڵەتی سوریا، رامی عەبدولرەحمان دەڵێت: "ئەمە داواکاریی روسیایە، پێشتر مۆسکۆ فشاری کردۆتە سەر کورد بۆ رادەست کردنی عەفرین بە دەڵەتی دیمەشق، لەبەرئەوەی دەیەوێت تەواوی ناوچەکان لە جەرابلوسەوە تاوەکوو ئەبووکەمال لەژێر کۆنترۆڵی دیمەشقدا بێت، واتە لەژێر کۆنترۆڵی رووسیا، بەڵام کورد ئەمەی رەت کردوووەتەوە، لەبەر ئەم هۆکارەیە رووسیا گڵۆپی سەوزی بۆ تورکیا هەڵکرد هێرش بکاتە سەر عەفرین".
Your Comment