بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هاوکات لەگەڵ ئۆپەراسیۆنی قورسی ئاسمانی و وشکاییی سوپای تورکیا لە عەفرین، هەوڵی ڕووسەکان بۆ بەڕێوەبردنی کۆنگرەی سووچی تەشەنەی سەندۆتەوە و لۆگۆیێکیش بۆ ئەم کۆنگرەیە داڕێژراوە کە بڵاوکراوەتەوە.
لۆگۆکە بە هەماهەنگیی ئێران، تورکیا و ڕووسیا دیزاینی بۆ کراوە و هەبوونی چڵێکی زەیتوون لە ناویدا سەرنجی میدیاکانی جیهانی بۆ خۆی ڕاکێشاوە.
سوپای تورکیا ماوەی حەفتەیێک پێش ئێستا ئۆپەراسیۆنێکی دژ بە عەفرین دەست پێکردووە و ناوی ناوەتە ئۆپەراسیۆنی چڵە زەیتوون و باس لەوە دەکرێت هەبوونی چڵە زەیتوون لە لۆگۆکەدا پەیامێکی سیاسی بۆ تێکڕای جیهانە.
سەرچاوە: هابر7
کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥
Your Comment