بەپێی هەواڵی کوردپرێس دواى چه‌ند دیدار و كۆبوونه‌وه‌یێكى له كۆڕبه‌ندی ئابووریی جیهاندا له داڤۆس، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 25/1/2018، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان بۆ ڕۆژنامه‌وانان دوا.
سه‌ره‌تا له وه‌ڵامی پرسیارێكدا گوتی "كۆمه‌ڵێك كۆبوونه‌وه‌مان هه‌بوو له په‌راوێزی كۆنفرانسی داڤۆس و كۆبوونهوهیێكی كورتمان له‌گه‌ڵ جه‌نابی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق به‌ڕێز حه‌یده‌ر عه‌بادی و دوای ئه‌وه ئه‌مڕۆش كۆبوونه‌وه‌مان هه‌بووه له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا. له‌م كۆبوونه‌وانه‌دا كه دوو كۆبوونه‌وه‌ی گرنگ بوون باسی ئه‌و كارانه‌مان كرد كه تا ئێستا ئه‌نجام دراون، باسی ئه‌و لیژنانهمان كرد كه له‌نێوان هه‌ردوولادا دامه‌زراوه كه باسی پرسی فڕۆكه‌خانه‌كان، مووچه و خاڵه سنوورییه‌كان كراوه. هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا بڕیارمان دا كۆبوونه‌وه‌ی دیكه به‌تایبه‌تی له‌سه‌ر پرسی نه‌وت ئه‌نجام بده‌ین كه دوێنێ شه‌و ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه له‌نێوان هه‌ردوولادا ئه‌نجام درا و له‌سه‌ر ئه‌وه ڕێككه‌وتووین هه‌فته‌ی داهاتوو كۆبوونه‌وه‌یه‌كی دیكه له نێوانماندا ئه‌نجام بدرێت تاكو بگه‌ینه هه‌ندێك چاره‌سه‌ر. بێگومان ناتوانرێت پێشبینیی ئه‌وه بكرێت هه‌موو كێشه‌كان به یه‌كجار چاره‌سه‌ر بكرێن، چونكه كێشه‌كان گه‌وره‌ن، به‌ڵام ئێمه پێمانوایه هه‌ر له ئێستاوه تا ده‌گاته كاتی هه‌ڵبژاردن، ده‌كرێت هه‌ندێك پرسی گرنگ وه‌ك كردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كان و مووچه چاره‌سه‌ر بكرێن".
سه‌باره‌ت به پرۆگرامی شاندی باڵای هه‌رێمی كوردستان له داڤۆس بۆ سبه‌ی ڕۆژی هه‌ینی 26-1-2018 و ئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌كانیان، نێچیرڤان بارزانی ئاشكرای كرد "سبه‌ینێش پرۆگرامه‌كه‌مان به‌رده‌وام ده‌بێت و هه‌ندێك كۆبوونه‌وه‌مان هه‌یه. هه‌روه‌ك ئاگادارن ڕۆژانه ئه‌و كۆبوونهوانهمان هه‌یه و جارێ نازانین له‌گه‌ڵ كێ كۆده‌بینه‌وه. به شێوه‌یه‌كی گشتی كۆبوونه‌وه‌كانمان زۆر باش بوون و ده‌توانم وا هه‌ڵیسه‌نگێنم كه كۆبوونه‌وه‌ی باشمان هه‌بووه. ئه‌م كۆنفرانسه ده‌رفه‌تێكه بتوانین له‌گه‌ڵ لایه‌نی دیكه و ئه‌ورووپییه‌كان و ئه‌وانه‌ی به‌شدارن تیایدا دیدار و كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌نجام بده‌ین، چاوه‌ڕێ ناكرێت شتێكی گرنگ لێ دروست ببێت، به‌ڵام هه‌وڵێكه بتوانیت بیانبینیت و ڕا و سه‌رنجی خۆتی پێڕابگهیهنی".
سه‌باره‌ت به بهیاننامهیێكی نووسینگه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراقی فیدراڵ گوایه له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان ڕێككه‌وتوون به‌رهه‌می نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان ڕاده‌ستی كۆمپانیای سۆمۆ بكرێت، به‌رێزیان گوتی "ئه‌مه ته‌واو دووره له ڕاستی و ئه‌و شتانه‌مان له‌گه‌ڵیان هه‌ر باس نه‌كردووه و گله‌ییشمان له‌وان كرد كه نه‌ده‌بوایه ئه‌و به‌یاننامه‌یه ده‌ربكه‌ن، چونكه به ڕاستی ئێمه ئه‌و شتانه‌مان باس نه‌كردووه، زۆر به‌داخه‌وه كه به‌و شێوه‌یه بڵاویان كردۆته‌وه. هه‌ڵوێستی هه‌رێمی كوردستان زۆر ڕوونه، هه‌رێمی كوردستان ده‌یه‌وێت ئه‌و كێشانه‌ی كه هه‌یه به چوارچێوه‌ی ده‌ستووری عێراقدا چاره‌سه‌ریان بۆ بدۆزرێته‌وه و هه‌میشه ئه‌وه‌مان گوتووه و ئێستاش دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه و له‌گه‌ڵ به‌ڕێز سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراقیش هه‌ر به‌و شێوه‌یه قسه‌مان كردووه".
ده‌رباره‌ی ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند "كۆبوونه‌وه‌كه‌مان له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا گرینگ بوو و ئێمه باسی كۆبوونه‌وه‌ی خۆمان له به‌غدا و ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی تا ئێستا له‌گه‌ڵ به‌غدا هاویشتوومانه و ئه‌میش گوتی كه ئه‌مه ده‌رفه‌تێكى باشه تاكو دواتر ئێمه‌ش ئه‌م شتانه له‌گه‌ڵ به‌غدا باس بكه‌ین و هیوای هه‌بوو ئێمه پێكه‌وه بتوانین بگه‌ینه ئه‌نجامێك".
سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری كۆبوونه‌وه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی یان سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ دۆناڵد ترامپی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، نێچیرڤان بارزانی گوتی "من ئاگادار نیم به‌ڕێز عه‌بادی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ترامپ هه‌بێت. ئێمه هیچ به‌رنامه‌یێكی كۆبوونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ترامپ نییه"..
له وه‌ڵامی دوا پرسیاریشدا ده‌رباره‌ی گه‌یشتنه ئه‌نجام له‌گه‌ڵ به‌غدا له هه‌فته‌ی داهاتوودا، سه‌رۆكوه‌زیران ئاشكرای كرد "هیوادارین بگه‌ینه ئه‌نجام و هیچ ده‌رفه‌تێكیش له‌ده‌ست ناده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین بگه‌ینه ئه‌نجام به شێوه‌یه‌ك كه له به‌رژوه‌ندیى گه‌لی كوردستان و گه‌لی عێراقدا بێت"
کۆدی هەواڵنێر: 60101
Your Comment