ڕووداوەکانی ئەم دواییە تەمەنی حکوومەتی ئێستای هەرێمی درێژ کردەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دڵشاد شەهاب ئاماژە بە کاریگەریی ڕووداوەکانی ئەم دواییە لە تەمەندرێژیی حکوومەت دەکات و دەڵێت: پاش هەموار کردنی یاسای هەڵبژاردن ژمارەی وەزارەتخانەکانی هەرێم کەم دەکرێنەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس دڵشاد شەهاب ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە ماڵپەڕی هەواڵی غەد پرێسی وتوووە بەهۆی ڕووداوەکانی ئەم دواییەوە هەم تەمەنی حکوومەت درێژ کرایەوە هەم تەمەنی پەڕلەمانیش. بەو حاڵەشەوە کەم کردنەوەی ژمارەی وەزارەتخانەکانی هەرێم بەشێکە لەو چاکسازی و هەموار کردنەوەی لە 2016وە دەستی پێکردوووە و پاش پەسەند کرانی یاسای هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان جێبەجێ دەکرێت.

ناوبراو جەختی کردەوە: ئەگەر ڕووداوەکانی هەرێمی کوردستان ڕووی نەدابا تەمەنی کابینەی حکوومەت کورت دەبوەوە و ژمارەی وەزارەتخانەکان کەمی دەکرد.

کۆدی هەواڵنێر: 60101

News Code 10906

Your Comment

You are replying to: .
captcha