بەپێی هەواڵی کوردپرێس یۆسەت هیلتەرمەن توێژەرێکی پرسی سیاسی و چاودێری سیاسیی پرسی کورد لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تویتەر نووسیی: پاڵپشتیی ئەمریکا لە YPG لە بەر شەڕی دژ بە داعشە و لە بەر ئەوە نییە کە ئەمریکا بیهەوێت یارمەتیی کورد بدات.
ناوبراو سەبارەت بە پاڵپشتی نەکردنی ئەمریکا لە کوردی عەفرین نووسیویەتی: ئەمریکا پاڵپشتیی کوردی عفرین ناکات چوونکە ئەو ناچەیە داعشی تێدا نییە و ئەمریکا لەو ناوچەیەدا خاوەن بەرژەوەندی نییە هەر بۆیە هاوکاری کردنی تورکیا لەو ناوچەیە لە هەموو شتێک گرینگترە.
ناوبراو بڕوای وایە هیچ خەیانەتێک لە ئارادا نییە. ئەمریکا بیر لە قازانجی خۆی دەکاتەوە. بەرژەووەندیی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی سووریا و شەڕی دژ بە داعشدایە و هەر بەو بۆنەشەوە لەو ناوچەیەدا هاوکاریی کورد دەکات.
کۆدی هەواڵنێر: 60101
Your Comment