ڕه‌سووڵ خزری نوێنه‌ری خه‌ڵکی سه‌رده‌شت و پیرانشار له په‌رله‌مان له گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌واڵنێری په‌رله‌مانی کوردپرێس ئاماژه‌ی دایه سه‌فه‌ری شاندێکی ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیی عێراق بۆ تاوتوێ کردنی دۆخی سنووری کێلێی سه‌رده‌شت و وتی: ئه‌مڕۆ کاتژمێر 11ی سه‌رله‌به‌یانی شاندێکی ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیی عێراق بۆ تاوتوێ کردنی دۆخی سنووری کێلێ و ژێرخان و بیناکانی ئه‌و سنووره دێنه سه‌رده‌شت.
ناوبراو درێژه‌ی دا: سه‌ردانه‌که پاش گفتوگۆی ئێمه و سه‌رۆکی په‌رله‌مانی وڵاته‌که‌مان له سه‌فه‌ری ساڵی ڕابردووی سه‌لیم جبووری سه‌رۆکی په‌رله‌مانی عێراق بۆ تاران له دیپلۆماسیی په‌رله‌مانی ئه‌نجام درا.
خزری ڕوونیشی کرده‌وه: شانده عێراقییه‌که دوێنێ سه‌ردانی سنووری "سه‌یرانبه‌ند"ی بانه‌ی کرد و ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه/ 5ی ڕێبه‌ندان) کاتژمێر 11ی سه‌رله‌به‌یانی له سنووری عێراقه‌وه دێنه سه‌رده‌شت.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment