بەپێی هەواڵی کوردپرێس لە پەیوەندییە تەلەفۆنیيەکەی ئەردۆغان و ترەمپ، لایەنی ئەمریکی جەختی کردۆتەوە کە ئۆپەراسیۆنەکە دەبێت لە ماوەیێکی کاتیدا سنووردار بکرێت. هاوکات بەهۆی ئەوەی سەربازی ئەمریکی لە منبج هەن، ئەگەر چی ژمارەشیان کەمە، نابێت رێگە بدرێت بە پێکدادانی گەرم.
هەروەهاش لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەیدا لەگەڵ ترەمپ، سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان جەختی کردووەتەوە بە کۆتایی هێنان لە پێدانی چەک بە یەپەگە لە لایەن ئەمریکاوە.
هاوکات هەواڵدەریی ئانادۆڵۆ ئیدعای کردوووە دوای ئەنجامدانی پەیوەنديی تەلەفۆنی سەرکۆماری تورکیا و سەرۆکی ئەمریکا ، لایەنی ئەمریکی لەبارەی پەیوەنديیە تەلەفۆنيیەکەوە روونکردنەوەیێکی بڵاو کردۆتەوە کە وەک خۆی ئاماژە بە گفتوگۆکان نەدراوە.
کۆدی هەواڵنێر: 60101
Your Comment