بهپێی ههواڵی کوردپرێس، لەپەراوێزی کۆڕبەندی ئابوریی داڤۆس کە لەوڵاتی سویسرا بەڕێوەدەچێت، ئەمشەو حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عیراق و نێچیرڤان بارزانی، سەرۆک وەزیرانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان کۆ بوونەوە.
بەپێی ڕاگەیێندراوێک کە لە ماڵپەڕی حکوومەتی ھەرێمدا بڵاو کراوەتەوە "لە کۆبوونەوەکەدا، دوایین پێشھاتەکانی گفتوگۆی لیژنەکانی ھەر دوو حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراقی فیدراڵ تاوتوێ کران و جەخت لە بەردەوامیی کاری لیژنەکان بە مەبەستی چارەسەر کردنی کێشەکان کرایەوە. ھەر لەم بارەیەوە ھەر دوو لا پابەندیی خۆیان بە دیالۆگ و چارەسەر کردنی کێشەکان لە سەر بنەمای دەستووری عێراق دووپات کردەوە."
ھەر بەپێی راگەیێندراوەکە لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا "باس لە پرسی نەوت و کێشەکانی ئەم بوارە کرا و بڕیار درا ھەر دوو وەزارەتی نەوتی عێراق و وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی ھەرێمی کودستان کۆبوونەوەیێکی تایبەت لە سەر چۆنیەتیی ھەناردە کردنی ئەو نەوتە ئەنجام بدەن کە ماوەیێکە ھەناردە کردنی ڕاگیراوە بۆ ئەوەی لەم بارەوە بگەنە ڕێککەوتنێک".
سهرچاوه: خهندان
کۆدی ههواڵنێر: 60104
Your Comment