حکوومەتی ھەرێم ڕاگەیێندراوێک لە بارەی کۆبوونەوەی بارزانی و عەبادی بڵاو دەکاتەوە

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئاماژە بۆ ئەوە دەکات لە کۆبوونەوەی ئەمشەوی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق، جەخت لە بەردەوامیی کاری لیژنەکان بە مەبەستی چارەسەرکردنی کێشەکان کرایەوە.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، لەپەراوێزی کۆڕبەندی ئابوریی داڤۆس کە لەوڵاتی سویسرا بەڕێوەدەچێت، ئەمشەو حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عیراق و نێچیرڤان بارزانی، سەرۆک وەزیرانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان کۆ بوونەوە.

بەپێی ڕاگەیێندراوێک کە لە ماڵپەڕی حکوومەتی ھەرێمدا بڵاو کراوەتەوە "لە کۆبوونەوەکەدا، دوایین پێشھاتەکانی گفتوگۆی لیژنەکانی ھەر دوو حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراقی فیدراڵ تاوتوێ کران و جەخت لە بەردەوامیی کاری لیژنەکان بە مەبەستی چارەسەر کردنی کێشەکان کرایەوە. ھەر لەم بارەیەوە ھەر دوو لا پابەندیی خۆیان بە دیالۆگ و چارەسەر کردنی کێشەکان لە سەر بنەمای دەستووری عێراق دووپات کردەوە."

ھەر بەپێی راگەیێندراوەکە لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا "باس لە پرسی نەوت و کێشەکانی ئەم بوارە کرا و بڕیار درا ھەر دوو وەزارەتی نەوتی عێراق و وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی ھەرێمی کودستان کۆبوونەوەیێکی تایبەت لە سەر چۆنیەتیی ھەناردە کردنی ئەو نەوتە ئەنجام بدەن کە ماوەیێکە ھەناردە کردنی ڕاگیراوە بۆ ئەوەی لەم بارەوە بگەنە ڕێککەوتنێک".

سه‌رچاوه‌: خه‌ندان

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 10883

Your Comment

You are replying to: .
captcha