بەپێی هەواڵی کوردپرێس دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا پەیوەندییێکی تەلەفۆنیی لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆکی تورکیا ئەنجام دا و نیگەرانییەکانی سەبارەت بە زیادبوونی گررژییەکان لە عەفرینی باکووری سووریا بە ئەردۆغان راگەیاند و ئەوەشی گوت کە ئەمە مەترسی بۆ سەر ئامانجە هاوبەشەکانی ئەمریکا و تورکیا لە سووریا دروست دەکات.
ترەمپ هەروەها داوای لە ئەردۆغان کرد ، گرژییەکان کەم بکاتەوە، کردە سەربازییەکان سنووردار بکات و دوور بکەونەوە لە بەئامانجگرتنی کەسانی سڤیل، چوونکە دەبێتە هۆی زیاتربوونی کەسانی ئاوارە و کۆچبەر.
بەپێی راگەیێندراوێکی کۆشکی سپی ، سەرۆکی ئەمریکا داوای لە تورکیا کردوووە ، بە وریاییەوە مامەڵە بکات و لە هەر کردەیێک کە ببێتە هۆی ئەوەی مەترسیی بەریەک کەوتن لە نێوان هێزە ئەمریکی و تورکییەکاندا روو بدات، دوور بکەوێتەوە. ترەمپ جەختی لەسەر ئەوە کردۆتەوە کە پێویستە هەردوو وڵات فۆکەسیان لە سەر ئامانجە هاوبەشەکان بێت بۆ لەناوبردنی یەکجاریی داعش.
هاوکات هەردوو سەرۆک پێشوازییان لە گەڕانەوەی زیاد لە 100 هەزار کۆچبەری سووری بۆ وڵاتەکەیان کردوووە و بەڵێنیان داوە هاوئاهەنگییان لەم بوارە بۆ یارمەتیدانی خەڵک بۆ گەڕانەوە بۆ ماڵەکانیان بەردەوام بێت.
لە راگەیێندراوەکەی کۆشکی سپیدا هاتوووە ، ترەمپ پێشنیازی بۆ ئەردۆغان کردووە کە هاوئاهەنگیی دوولایەنەیان بەهێزتر بکەن بۆ رووبەڕووبوونەوەی نیگەرانییە ئەمنییەکانی تورکیا.
هەردوو سەرۆک هەروەها گفتوگۆیان لەسەر سەقامگیرکردنی سووریایەکی یەکگرتوو کردووە کە بتوانێت نەبێتە هەڕەشە بۆ دراوسێکانی، لە ناویشیاندا تورکیا. ئەوان هەروەها پابەندیی خۆیانیان بۆ بەهێزکردنی هاوبەشیی ستراتیژیی نێوان ئەمریکا و تورکیا دووپات کردوووەتەوە، بە تایبەتیش لە بوارەکانی سەقامگیریی هەرێمی و رووبەڕووبوونەوەی تیرۆریزم بە هەموو فۆرمەکانیەوە.
کۆدی ههواڵنێر: 60101
Your Comment