کوردپرێس- ده‌قی یادداشته‌که به شێوه‌ی خواره‌وه‌یه:
ململانێی ئاماره فه‌رمییه‌کان و ئه‌و شته‌ی له لایه‌ن به‌رپرسانه‌وه ڕاده‌گه‌یێندرێت له‌گه‌ڵ ئه‌و شته‌ی خه‌ڵک وه‌کوو ڕاستیێکی ناو کۆمه‌ڵگا هه‌ستی پێ ده‌که‌ن له‌م ساڵانه‌ی دواییدا گه‌یشتۆته لووتکه و یه‌کێک له گرینگ‌ترین به‌شه‌کانی ئه‌م ململانێیه ڕێژه‌ی بێکارییه.
ئه‌و ئامار و ژمارانه‌ی سه‌باره‌ت به ڕێژه‌ی بێ‌کاری و هه‌لی ڕه‌خساوی کار له‌م ساڵانه‌ی دواییدا ڕاده‌گه‌یێندرێت له لایه‌ن به‌رده‌نگی سه‌ره‌کی واتا خه‌ڵکه‌وه زۆرتر له گاڵته ده‌چێت تا ڕاستیێکی هه‌ست پێکراو. دیاره ته‌نیا خه‌ڵکی ئاسایی نین که وا بیر ده‌که‌نه‌وه چوونکه له حاڵێکدا ناوه‌نده فه‌رمییه‌کانی ئامار ڕێژه‌ی بێ‌کاری له پارێزگای کوردستان تۆزقاڵێک زۆرتر له سه‌تا 15 ڕاده‌گه‌یێنن، نوێنه‌رانی خه‌ڵکی مه‌جلیس ئه‌و ئاماره‌یان قبووڵ نییه بۆ وێنه مه‌نسوور مورادی نوێنه‌ری مه‌ریوان له مه‌جلیس و ئه‌ندامی کۆمیسیۆنی به‌رنامه و بودجه تا ئێستا چه‌ندین جار ڕایانگهیاندوووه ڕێژه‌ی بێ‌کاری له پارێزگا سه‌رووی سه‌تا 48ه.
ململانێکه هه‌ر به‌رده‌وامه و له دواهه‌م خاڵی خۆیدا کاتێک محه‌مه‌د باقر نه‌وبه‌خت وته‌بێژ و سه‌رۆکی ڕێکخراوی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و به‌رنامه‌ڕێژی ده‌وڵه‌تی دوازده‌هه‌م له ڕاپۆرته‌که‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه ڕێکه‌وتی 3ی ڕێبه‌ندانی ئه‌وساڵ بۆ مه‌جلیس باس له ڕه‌خساندنی 795 هه‌زار هه‌لی کار له نیو ساڵی یه‌که‌می 96 ده‌کات و هه‌روه‌ها ده‌ڵێت ڕێژه‌ی بێ‌کاری له وڵات‌دا 11.7 له‌سه‌ده خه‌ڵک له خۆیان ده‌پرسن ئاخۆ ئه‌و کارانه له کوێ ڕه‌خساون که ئه‌وان نایبینن.
ئه‌م ئاماره له لایه‌ن جێگری یه‌که‌می سه‌رکۆماریشه‌وه چه‌ندین جار ڕاگه‌یێندراوه. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئاماره‌کان له سه‌ر بنه‌مای پێوه‌ری زانستیی ڕێکخراوه بنه‌ما زانستییه‌کان و ناوه‌نده فه‌رمییه‌کان ئاماده ده‌کرێن و پاشان ڕاده‌ستی به‌ڕێوه‌به‌ران ده‌بن به‌ڵام ده‌بێ ئاوڕ له‌و خاڵه بده‌ینه‌وه که پێوه‌ری ئه‌و ڕێکخراوانه سه‌باره‌ت به ئاماره‌کان له‌وان هه‌ڵاوسان و داکشان و بێ‌کاری و ... له ڕێگای جۆراوجۆره‌وه وه‌ده‌ست دێت و دیاره له هه‌ر ڕێگایه‌وه ئه‌و ئاماره وه‌ده‌ست هاتبێت بێ گومان ده‌بێ وه‌کوو بابه‌تێک که خوێندنه‌وه‌ی له سه‌ر بکرێت ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ده‌ره‌کی بێت و به لانی که‌مه‌وه به‌شێک له کۆمه‌ڵگا به چاوی خۆی بیبینێت و ئه‌و ئاماره هه‌ستی پێ بکرێت.
دیار نییه ئه‌م ئامارانه له کامه ڕێکخراو و داموده‌زگای ئامار ئاماده کراون که ڕه‌نگدانه‌وه ده‌ره‌کییه‌که‌ی دیار نییه، ڕه‌خساندنی 795 هه‌زار هه‌لی کار ژماره‌یێک نییه که له وڵاتی 80 ملیۆنیی ئێمه‌دا هه‌ستی پێ نه‌کرێت و دیار نه‌بێت.
به گوێره‌ی ئه‌م ئاماره ده‌بێ له هه‌ر 80 که‌س له نیو ساڵی یه‌که‌می ئه‌مساڵدا یه‌ک که‌س چووبێته سه‌ر کار و دیسانه‌وه به ئاوڕدانه‌وه له ده‌فرایه‌تییه‌کانی گه‌شه‌ی ناوچه‌یی و دیکه‌ی پێوه‌ره‌کانی ڕه‌خساندنی هه‌لی کار و به گوێره‌ی توانا ناوچه‌ییه‌کان ده‌بێ له کۆمه‌ڵگای که‌م به‌شی کوردستانیش به چاو ببینرێت تا بتوانین بڕوا به ئاماره‌که‌ی جه‌نابی وته‌بێژ بکه‌ین.
ده‌بێ ئه‌و خاڵه‌ش له به‌رچاو بگرین که کۆمه‌ڵگای ئێستا کۆمه‌ڵگایێکی خوێنده‌واره و ئاگای له بنه‌ما زانستییه‌کانی ئامار هه‌یه و گۆڕانکارییه‌کانی ده‌وروبه‌ری خۆی ڕچاو ده‌کات. له ئێستادا له هه‌ر خێزانێکی ئێرانی لانی که‌م که‌سێکی خوێنده‌واری بێکار هه‌یه که به باشی له زمانی زانست تێده‌گات که‌واتا ده‌بێ ڕێز له زانیارییه‌کانی خه‌ڵک بگرین و به وردی وڵامی ئه‌م پرسیاره بده‌ینه‌وه که ئه‌گه‌ر ئه‌م ئاماره ڕاسته بۆ ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ده‌ره‌کی نییه؟ دۆخی یه‌که‌کانی به‌رهه‌م هێنان به‌رده‌وام ڕووی له خراپه‌یه و دامه‌زراندنه ئاسایییه‌کانی جارانیش ته‌قریبه‌ن هیچیان نه‌ماوه و باسێکیش له پێکهاتن و دروست بوونی یه‌که‌ی نوێی به‌رهه‌م هێنان نییه، که‌واتا چۆن پاساو بۆ ئه‌م ئاماره خه‌یاڵییه بهێنینه‌وه که وادیاره له بۆشاییی ئاسمانه‌وه هاتوووه.
پرسیارێکی ئاساییتریش له ئارادایه و ئه‌وه‌ش ئه‌وه‌یه که گریمان ئه‌م ئاماره ڕاست بێت، پشکی پارێزگای یه‌ک میلیۆن و 600 هه‌زار که‌سیی کوردستانی چاره‌ڕه‌ش و بێ به‌خت له ئاماره 800 هه‌زار که‌سییه‌که‌ی جه‌نابی نه‌وبه‌خت چه‌نده؟
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment