کاردانه‌وه‌ی قائمقامی شه‌نگال به‌ تۆمه‌ت خستنه‌پاڵ حه‌شدی شه‌عبی له‌ لایه‌ن کورد و ئێزدییه‌کان

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- قائمقامی کاتیی شه‌نگال لێدوانی کورده‌کان و ژماره‌یێک له‌ ئێزدییه‌کان له‌ هه‌رێمی کوردستان له‌مه‌ڕ هه‌وڵه‌ نایاساییه‌کانی حه‌شدی شه‌عبی له‌ شه‌نگالی به‌درۆ خسته‌وه‌ و به‌ بوختانی زانی.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، فه‌هه‌د حامێد له‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ "بغداد الیوم" ده‌ڵێت: ئه‌وانه‌ی ئه‌م بوختانه‌ ده‌خه‌نه‌ پاڵ حه‌شدی شه‌عبی هه‌ر ئه‌وانه‌ن که‌ پاش هه‌ڵاتنی پێشمه‌رگه‌ و قائمقامی پێشووی شه‌نگال و هاتنی من، له‌ دۆخه‌که‌ ناڕازین.

حامێد زیادی کرد: من له‌ لایه‌ن سه‌رۆک عه‌شیره‌ته‌کان و زانایانی ئایینی و هێزه‌ ئه‌منییه‌کانی شاری شه‌نگاله‌وه‌ بۆ خزمه‌ت به‌ خه‌ڵکی ئه‌و شاره‌ هه‌ڵبژێردراوم.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 10849

Your Comment

You are replying to: .
captcha