شانۆگه‌ریی ده‌رهێنه‌رێكی كورد كاندیدی باشترین شانۆی ئه‌ڵمانیایه‌

به‌شی فه‌رهه‌نگ و هونه‌ر/ کوردی- شانۆگه‌ری "له‌ ژێر باران" له‌ ده‌رهێنانی ئیحسان عوسمان شانۆكاری هه‌رێمی كوردستان كاندیده‌ بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی باشترین شانۆی ساڵ له‌ ئه‌ڵمانیا.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به‌ گوێره‌ی ئه‌م لینكه‌ی ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی ڕه‌خنه‌ی شانۆیی ئه‌ڵمانیا كه‌ لێره‌ دایده‌نێین ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنی باشترین 10 شانۆی ساڵی ئه‌ڵمانیا ده‌ستی پێكردوووه‌.

https://nachtkritik.de/index.php?option=com_communitypolls&view=poll&layout=edit&id=27

تۆش ده‌توانی به‌ كرته‌ كردن له‌سه‌ر لینكه‌كه‌ بچیته‌ نێو ماڵپه‌ڕه‌كه‌ و شانۆی "له‌ژێر باران" كه‌ ژماره‌ 18ی ڕیزبه‌ندییه‌كه‌یه‌ وه‌ک شانۆی دڵخوازی خۆت هه‌ڵبژێری و له‌ خواره‌وه‌ له‌ ژێر دوایین ناوی شانۆكان كه‌ ژماره‌یان 38 شانۆیه‌ كرته‌ له‌سه‌ر لاكێشه‌كه‌ بكه‌ بۆ گه‌یاندنی ده‌نگدانه‌كه‌. به‌ هه‌مان شێوه‌ له‌ خواره‌وه‌ ده‌توانی ڤیدیۆ و ترایله‌ری شانۆكه‌ ببینی.

شایانی باسه‌؛ شانۆی "له ‌ژێر باران" که‌ به‌رھه‌می شانۆی نه‌ته‌وه‌ییی ئـه‌ڵمانیایه‌، وه‌ک یه‌كێ له‌ باشترین 38 شانۆگه‌ری وڵاتانی ئه‌ڵمانیا، نه‌مسا و سویسرا ده‌ستنیشان كراوه.

سه‌رچاوه‌: باس نیووز‌

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 10837

Your Comment

You are replying to: .
captcha