به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، هه‌واڵده‌ریی ئانادۆڵوی تورکیا ئیدعا ده‌کات وته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریکا له گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌واڵده‌رییه ڕایگهیاندوووه ئه‌گه‌ر یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل (YPG) به‌ره‌نگاریی داعش نه‌بنه‌وه و به‌ره‌و عه‌فرین جووڵه بکات ئه‌وا پشتیوانیی ئه‌مریکا له ده‌ست ده‌ده‌ن.
ئادریان ڕانکین گالۆوای وتیشی: " ئه‌گه‌ر هێزه‌کانی یه‌په‌گه ئۆپه‌راسیۆنێکی سه‌ربازیی له‌و جۆره بکه‌ن که دژ به داعش نه‌بێت، ئه‌وا پشتیوانی ھاوپه‌یمانان له ده‌ست ده‌ده‌ن."
گوته‌بێژی پنتاگۆن گوتی: "ئه‌گه‌ر یه‌که‌یێکی YPG بڵێت 'ئیتر به‌ره‌نگاریی داعش نابینه‌وه و پشتیوانی له براکانمان له عه‌فرین ده‌که‌ین' ئه‌وکات ئیتر به ته‌نیا ده‌مێننه‌وه و ئیتر نابنه ھاوبه‌شی ئێمه".
ناوبراو سه‌باره‌ت به چوونی کاروانه‌کانی په‌یه‌ده/په‌که‌که له ناوچه‌ی قامیشڵۆ به پشتیوانی کردنی هێزه‌کانی په‌یه‌ده/په‌یه‌گه له عه‌فرین بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو دوا و ڕایگه‌یاند: په‌یوه‌ندیی ئه‌مریکا له‌گه‌ڵ ھێزه‌کانی سووریای دیموکرات که درێژکراوه‌ی په‌یه‌ده/په‌که‌که‌یه به شێوه‌ی سه‌په‌رشتی کردن و کۆنترۆڵ کردن نییه.
گالۆوای گوتی: "ئێمه مه‌شق و ڕاھێنان و پێشنیار به‌و ھێزانه ده‌ده‌ین که ئۆپه‌راسیۆن دژی داعش ئه‌نجام ده‌ده‌ن. فه‌رمان به ھێزه‌کانی گۆڕه‌پانه‌که ناده‌ین. ئه‌مه په‌یوه‌ندی ئێمه نییه."
گوته‌بێژی پنتاگۆن جه‌ختی له‌وه‌ش کرده‌وه که ئه‌و چه‌کانه‌ی له سووریا به ھاوبه‌شه‌کانیان ده‌ده‌ن ته‌نھا بۆ ئامانجی به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی داعش دراوه، ئه‌گه‌ر بۆ ئامانجێکی دیکه به کاری بھێنن ئه‌وا ئه‌مریکا ھه‌نگاوی پێویست ده‌نێت.
گالۆوای گوتیشی: "پێداویستییه سه‌ربازییه‌کان ئه‌گه‌ر بێجگه له ئامانجی داعش به کار بھێنرێت و دیاری بکه‌ین، ئه‌وا ھاوکارییه‌کانمان ده‌بڕین و ھه‌نگاوی پێویستیش ده‌ھاوێژین".
شیاوی ئاماژه‌یه؛ تورکیا ڕۆژی 20ی جانیڤێری هێرشی سه‌ربازی بۆ سه‌ر کانتۆنی کوردنشینی عه‌فرین ده‌ست پێ‌کرد و ڕووسیا وه‌ک هێزێکی هاوپه‌یمانی کورده‌کان له ناوچه‌ی عه‌فرین و ئیئتیلافی نێوده‌وڵه‌تیی دژه‌داعش به سه‌رکردایه‌تیی ویلایه‌ته یه‌کگرتوووه‌کان و وه‌کوو شه‌ریک و هاوپه‌یمانی YPG له شه‌ڕ له‌گه‌ڵ داعش له ناوچه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ڕووباری فورات کارێکیان بۆ پێش‌گرتن له‌و شه‌ڕه ئه‌نجام نه‌دا. له‌م نێوانه‌دا هۆشداری پێنتاگۆن به یه‌که‌کانی YPG به‌و مانایه‌یه که عه‌فرین له پاڵپشتیی کورده‌کانیش بێبه‌ش ده‌بێت و ئه‌و بابه‌ته کار بۆ هێزه کوردییه‌کان دژوارتر ده‌کاته‌وه که به هێزێکی که‌مه‌وه به‌ره‌نگاری تورکیا ده‌بنه‌وه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment