به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، فڕۆکه و تۆپخانه‌کانی سوپای تورکیا ناوچه‌ی ڕاجۆ له ناوچه‌ی سنووریی ڕۆژئاوای کانتۆنی عه‌فرینیان بوردومان کرد.
له‌و بوردومانه‌دا هاووڵاتییێکی سڤیل بریندار بوو.
ڕاجۆ شارێکی بچووکه له 30 کیلۆمه‌تریی باکووری ڕۆژئاوای عه‌فرین که مه‌وداکه‌ی تا سنووری تورکیا-سووریا نزیک 7 کیلۆمه‌تره و له‌و ناوچانه‌یه که هێزه‌کانی تورکیا ده‌یانه‌وێت له‌وێه‌وه بچنه ناو کانتۆنی عه‌فرین.
پاش بوردومانه‌که هێزه‌کانی سوپای تورکیا هێرشیان کرده‌سه‌ر گونده سنوورییه‌کانی ناوچه‌ی ڕاجۆ و شه‌ڕ و پێکدادانی توند له نێوان ئه‌وان و شه‌ڕڤانانی سوپای دیموکراتیکی سووریا ڕووی دا.
ده‌وترێت ئێستاش پێکدادانه‌که درێژه‌ی هه‌یه.
سه‌رچاوه: هاوار نیووز
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment