تورکیا و عێراق دژ به‌ بوونی په‌که‌که‌ له‌ شه‌نگال ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌ش ئه‌نجام ده‌ده‌ن

به‌شی تورکیا- مه‌ولوود چاوش ئۆغڵو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ڕای‌گەیاند كه‌ له‌ دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانیدا له‌ به‌غدا له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراق باسیان له‌ ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌ش كردوووه‌ بۆ سه‌ر شنگال كه‌ په‌كه‌كه‌ی لێ جێگیر بوووه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، مه‌ولوود چاوش ئۆغڵو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ڕای‌گەیاند كه‌ له‌ دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانیدا له‌ به‌غدا له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراق باسیان له‌ ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌ش كردوووه‌ بۆ سه‌ر شنگال كه‌ په‌كه‌كه‌ی لێ جێگیر بوووه‌.

مه‌ولوود چاوش ئۆغڵو دوای سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ به‌غدا له‌ میانی گه‌ڕانه‌وه‌یدا له‌ ناو فڕۆكه‌ لێدوانی گرنگی بۆ رۆژنامه‌نووسان دا.

مه‌ولوود چاوش ئۆغڵو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا باسی له‌وه‌ كرد كه‌ له‌ دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانیدا له‌ به‌غدا له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی ناوه‌ندی عێراق گفتوگۆیان له‌سه‌ر بابه‌تی شنگال كردوووه‌ و گوتی: "یه‌كێک له‌و بابه‌تانه‌ی له‌گه‌ڵ عێراق قسه‌مان له‌ سه‌ر كرد ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌ش بوو دژ به‌ بوونی په‌كه‌كه‌ له‌ ناوچه‌ی شنگال.

ئێمە پێشتر بە ئەمریکا و رووسیاشمان دەگوت کە رێکخراوی تیرۆریستی هەر دوو وڵات بەکار دەهێنێت؛ رووسیا بە هەر حاڵ دیارە ئەو راستییە دەبینێت. لە چاو ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فوراتدا زیاتر سوورین. لێرە زیاتر تیرۆریست هەن. دەبێت هەموویان پاک بکەینەوە. کاتێک سووریا بەرەو چارەسەریی دەچێت، بەرەنگاریی دژ بە تیرۆر ئەنجام دەدرێت.

ڕادەست کردنی ئیدارەی عەفرین بە کەسانی خۆیان و مەشق پێکردنیان، باشترین چارەسەرە، پشتگیری مەشق و ئاسایش پەروەردە دەکرێن.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 10806

Your Comment

You are replying to: .
captcha