نیگەرانیی فێدریکا موگرینی هەمبەر هێرشی تورکیا بۆ عەفرین

بەشی جیهان- سەرۆکی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا ڕای‌گەیاند هەمبەر هێرشی تورکیا بۆسەر کوردەکانی سووریا تەواو نیگەرانە و دەیەوێ لەگەڵ بەرپرسانی تورک گفتوگۆ بکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هەواڵدەریی فرانس‌پرێس باس لەوە دەکات فێدریکا موگرینی سەرۆکی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا ئەوڕۆ کاردانەوەی بە هێرشی بەربڵاوی تورکیا دژ بە ناوچەی کوردنشینی عەفرین لە باکووری سووریا نیشان دا و وتی: تەواو نیگەرانی ئەم پرسەم و لەگەڵ دیکەی بابەتەکان لەگەڵ کاربەدەستانی تورک باسیان لێوە دەکەم.

زیاتر وتیشی: نیگەرانی کاریگەریی ئەم هێرشانە لەسەر هاووڵاتیانی مەدەنی و ئەو ئاشتییەم کە مەبەستی نەتەوە یەکگرتووەکانە.

مووگرینی ڕوونی کردەوە: لە دوو ڕوانگەوە نیگەرانم، یەکەم ئەوەی کە بابەتەکە مرۆییە و دەبێ دڵنیا ببینەوە کە دەستمان دەگاتە لای خەڵک و ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکە خەڵکی ئاسایی پێوە ناتلێنێت، دووهەمیش ئەوەی کە ئەم هێرشانە دەتوانێت کاریگەریی نەرێنیی لەسەر دانووستاندنەکانی ژێنێڤ هەبێت.

موگرینی وتیشی هیوادارە بتوانێت بابەتەکە لەگەڵ عومەر چەلیک وەزیری کاروباری ئەورووپای وڵاتی تورکیا بخاتە بەر باس کە ڕۆژی داهاتوو بۆ برووکسێل سەفەر دەکات.

کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥

News Code 10781

Your Comment

You are replying to: .
captcha