بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سوپای دیموکراتیک سەبارەت بە دواهەمین گۆڕانکارییەکان لە عەفرین ڕایدەگەیێنێت: ئەرتەشی تورکیا و میلیشیاکانی ئەرتەشی ئازاد بە گوللە باران کردنی هەندێک لە گوندەکان دەیانوویست داخڵی ناوچەکە ببنەوە. هێزەکانی ئێمەش ئۆپەراسیۆنێکی بەربڵاویان لە 5 ناوچەی جیاوازەوە دەست پێکرد، لە ئاکامدا هەوڵەکانی ئەرتەشی تورکیا بۆ گەیشتن بە عەفرین شکستی هێنا.
هەروەها ئەو بەیاننامە ئاماژە دەکاتە سەر هێرشی خومپارەیی بۆ سەر شاری سەر سنووری ریحانلی و دەڵێت: ئەرتەشی تورکیا بۆ شەرعیەت دان بە هێرشەکانی خۆی ناوچەکانی ریحانلی لە پارێزگای ختای بوردوومان دەکات و تۆمەت دەخاتە پاڵ هێزەکانی ئێمە؛ ئێمە ڕایدەگەیێنین ئەو هێرشانە بۆ سەر ناوچە ناسەربازییەکان کاری هێزەکانی ئێمە نەبووە و ناوچەکانی دەرەوەی عەفرینیش لە لایەن شەڕڤانانی ئێمەوە نەکراونەتە ئامانج.
سەرچاوە: هاوار نیووز
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment