بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەلی جان ئونال نوێنەری تونجلی لە پەرلەمانی تورکیا سەر بە پارتی دیموکراتیکی گەلان لە لاپەڕەی خۆیدا لە تویتەر کاردانەوەی هەمبەر هێرشی تورکیا بۆ سەر عەفرین پیشان دا و نووسیی: «دەوڵەتی تورکیا هێرش دەکات سەر عەفرین چوونکە دژی کورد و دەسکەوتەکانییەتی...» هەروەها ناوبراو وێنەی منداڵێکی برینداری کە لە هێرشەکانی تورکیادا بریندار کرابوو لە لاپەڕەکەیدا بڵاو کردبووەوە. بەو بۆنەوە داواکاری گشتیی تورکیا حوکمی بە دواداچوونی بۆ دەرکرد.
هەروەها داواکاری جمهووریەتی تورکیا لە ئەستەمبۆڵ دژی ئایهان بیلگن و نادر یێڵدرم وتەبێژ و نوێنەری HDP لەپەرلەمانی تورکیا حوکمی بەدواداچوونی دادیی دەرکردووە.
سەرچاوە: ڕۆژنامەی دیوار
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment