سامسۆنگ ته‌له‌فزیۆنێکی دیواری به‌رھه‌م دێنێت

به‌شی زانست و ته‌کنه‌لۆجیا- سامسۆنگ ته‌له‌فزیۆنێکی گه‌وره‌ی شاشه‌ ١٢ به‌رھه‌م ده‌ھێنێت که‌ پێی ده‌وترێت "دیواره‌که‌" و‌ له‌مساڵدا ده‌که‌وێته‌ بازاڕه‌وه‌ به‌ڵام تا ئێستا نرخه‌که‌یان ئاشکرا نه‌کردوووه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، له ‌نمایشێکی ئه‌له‌کترۆنیاتدا له‌ لاس ڤێگاس سامسۆنگ ئه‌م ته‌له‌فزیۆنه‌ نوێیه‌ی نمایش کرد که‌ کۆمه‌ڵێک پارچه‌ی ھه‌یه‌ و ده‌توانرێت پێکه‌وه‌ بلکێندرێن بۆ دروست کردنی شاشه‌یێکی گه‌وره‌تر و ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ جه‌نگێک به‌رامبه‌ر ته‌له‌فزیۆنه‌ ڕادیکاڵه‌ لولخواردوووه‌ ٦٥ ئینچیه‌که‌ی LG.

ئه‌م ته‌له‌فزیۆنه‌ یه‌که‌م جاره‌ ته‌کنه‌لۆجیای 'MicroLED' به ‌کار ده‌ھێنێت که‌ زۆر بچووکتره‌ له‌ LED که‌ له‌ ته‌له‌فزیۆنه‌کانی ئێستادا به‌ کار دێت.

جۆنھیی ھان سه‌رۆکی بازرگانییه‌ بینراوه‌کانی ئیلکترۆنیات له‌ سامسۆنگ ڕای‌گه‌یاند: "دیواره‌که‌ شتێکی زۆر نوێ پێشکه‌ش ده‌کات. ده‌توانرێت بکرێت به‌ قه‌باره‌ی جیاواز و ڕووناکییێکی ناوازه‌ ده‌گه‌یێنێت له‌گه‌ڵ پله‌ و ئاستی ڕه‌نگه‌کان و ڕه‌نگی ڕه‌ش".

ته‌کنه‌لۆجیای MicroLED پێویستی فلته‌ری ڕه‌نگه‌کان و ڕێکخستنی ڕووناکی باکگراوند که‌م ده‌کاته‌وه‌ و ئه‌زموونێکی نوێ بینین به‌ کاربه‌ره‌کان پێشکه‌ش ده‌کات. ھه‌روه‌ھا باشترینه‌ له‌ به‌ھێزی، چالاکی و توانای ڕووناکی ھه‌یه‌ وه‌ک سه‌رچاوه‌ی ڕووناکی ھه‌تایی و به‌کار‌ھێنانی کاره‌با.

کۆمپانیاکه‌ ڕاشی‌گه‌یاند: به‌پێی ئاره‌زووی که‌سه‌کان ده‌توانرێت قه‌باره‌ی شاشه‌که‌ بگۆڕدرێت و تاکوو پانتایی دیوارێکی لێ بکرێت.

سامسۆنگ ته‌له‌فزیۆنێکی‌تریشی ئاشکرا کرد که‌ له‌ نیوه‌ی دووه‌می ٢٠١٨ ده‌خرێته‌ بازاڕه‌وه‌ ئه‌ویشQLED ی 8KAI و پێشبینی ده‌کرێت له‌ ٣ ساڵی داھاتوودا سه‌رنجی ١٧٠،٠٠٠ که‌س له‌ سه‌رانسه‌ری جیھانه‌وه‌ ڕابکێشێت.

سه‌رچاوه‌: تۆڕی هه‌واڵی سلێمانی (SNN)

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 10765

Your Comment

You are replying to: .
captcha