به‌ فه‌رمانی سه‌رۆک‌کۆمار، سه‌رۆکی ئیداره‌ی ژینگه‌ و وه‌زیری کشتوکاڵ ده‌چنه‌ ئه‌هواز

به‌شی ئێران/کوردی- عیسا که‌ڵانته‌ری سه‌رۆکی ئیداره‌ی ژینگه‌پارێزی و مه‌حموود حوجه‌تی وه‌زیری جیهادی کشتوکاڵ له‌ سه‌ر فه‌رمانی سه‌رۆک‌کۆمار به‌ مه‌به‌ستی به‌دواداچوونی خێرا بۆ پڕۆژه‌ی کورتخایه‌نی ده‌وڵه‌ت سه‌باره‌ت به‌ چاره‌کردنی قه‌یرانی گه‌ردیله‌ و خاک و خوڵ ده‌چنه‌ پارێزگای خووزستان.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، پاش به‌رده‌وام بوونی دیارده‌ی خاک و خوڵ له‌م چه‌ند ڕۆژه‌دا حه‌سه‌ن ڕۆحانی سه‌رۆک‌کۆماری ئێران سه‌رله‌به‌یانیی دووشه‌ممه‌ له‌ دانیشتنێکی تایبه‌تدا ته‌وه‌ری پیس بوونی هه‌وا و قه‌یرانی دیارده‌ی گه‌ردیله‌ی ناوچه‌ی باشوور و ڕۆژئاوای وڵاتی خسته‌ به‌ر باس و پاش وه‌رگرتنی دوایین ڕاپۆرته‌کان فه‌رمانی کرد که‌ڵانته‌ری و حوجه‌تی به‌ مه‌به‌ستی چاودێریی زیاتر و به‌دواداچوونی پڕۆژه‌کان سه‌ردانی ناوچه‌ی ئه‌هواز بکه‌ن.

سه‌رۆک‌کۆماری ئێران له‌م دواییه‌شدا فه‌رمانی کردبوو جگه‌ له‌ به‌رنامه‌ی درێژخایه‌ن کۆمه‌ڵێک هه‌نگاوی خێرا و کورتخایه‌نیش بۆ چاره‌ کردنی کێشه‌ی خاک و خوڵ و دابه‌زاندنی قه‌یرانی ژینگه‌ ئه‌نجام ببێت.

سه‌رچاوه‌: ئیرنا

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 10761

Your Comment

You are replying to: .
captcha