به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان سه‌رۆکایه‌تیی شاندێکی باڵای هه‌رێمی ده‌کرد و پاش سه‌ردانی به‌غدا ڕۆژی شه‌ممه 30ی به‌فرانبار گه‌یشته تاران و پاشان له‌گه‌ڵ عه‌لی شه‌مخانی سکرتێری ئه‌نجومه‌نی باڵای ئاسایشی نیشتمانی، حه‌سه‌ن ڕۆحانی سه‌رۆک کۆمار و عه‌لی لاریجانی سه‌رۆکی په‌رله‌مانی ئێران دیدار و گفتوگۆی کرد.
نازم ده‌باغ نوێنه‌ری حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له ئێران سه‌باره‌ت به دیداری نێوان بارزانی و به‌رپرسانی پله‌به‌رزی ئێران و ته‌وه‌ری گفتوگۆکان به هه‌واڵنێری کوردپرێسی وت: "دیداره‌کان ئیجابی و سه‌رکه‌وتوو بوون. شێوازی ڕوانینی هه‌ر دوو لایه‌ن وای پیشان ده‌دا که ئه‌و شته‌ی له ڕابردوودا ڕووی داوه وه‌کوو بابه‌تی نێوئه‌ندامانی یه‌ک بنه‌ماڵه بوووه. هه‌ر بۆیه‌ش هه‌ر دوو لایه‌ن جه‌ختیان کرده‌وه کۆماری ئیسلامیی ئێران له فه‌تره‌ی زه‌مه‌نی جۆربه‌جۆردا له باره‌ی کورده‌وه ده‌وری پشتیوان و پاڵپشتی بینیوه و هه‌روه‌هاش پشتیوانیی له چاره‌سه‌ری کێشه‌ی کورده‌کان له عێراقێکی یه‌کگرتوو و له چوارچێوه‌ی ده‌ستووری ئه‌و وڵاته‌دا کردوووه."
ده‌باغ جه‌ختی کرده‌وه: پێویسته هه‌ر دوو لایه‌ن به پێوه‌ندییه‌که‌یاندا بچنه‌وه و ئه‌و پێوه‌ندییه بگه‌ڕێننه‌وه ئاستی پێشوو و بۆ داهاتووش له هه‌موو ڕه‌هه‌نده سیاسی، ئابووری، کۆمه‌ڵایه‌تی، فه‌رهه‌نگی و ئه‌منیدا له ئاستێکی باڵاتر و به‌هێزتردا پێوه‌ندییان له‌گه‌ڵ یه‌کتر ببێت.
ناوبراو سه‌باره‌ت به‌وه‌ی که له دیداره‌که‌ی نێوان نێچیرڤان بارزانی و به‌رپرسانی ئێران له سه‌ر نیوه‌ندگیریی تاران بۆ نزیک کردنه‌وه‌ی هه‌ولێر و به‌غدا گفتوگۆ کراوه، وتی: به‌ڵێ، ئه‌وه‌ش باس کرا و له سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ش جه‌خت کرایه‌وه که هه‌ر کاتێک پێویست بکات ئێران ده‌توانێت له چاره‌دۆزی بۆ کێشه‌ی نێوان هه‌رێمی کوردستان و ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵی عێراق هاوکاری و نێوه‌ندگیری بکات.
نوێنه‌ری حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له تاران له باره‌ی زه‌رووره‌تی ئاسایی کردنه‌وه‌ی پێوه‌ندیی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و گرینگایه‌تیی ده‌وربینینی ئێران له‌و باره‌یه‌وه ئاشکرای کرد: پاراستنی ئاسایش و سه‌قامگیریی ناوچه‌که به‌ستراوه به سه‌قامگیری و ئاسایشی عێراقه‌وه و دیاره ئاسایشی عێراق و هه‌رێمی کوردستان به‌رانبه‌ره به ئاسایشی ئێران. هه‌ر بۆیه‌ش هه‌ر کاتێک پێویست بکات کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ چاره‌دۆزی و نێوه‌ندگیریی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا پشتیوانی هه‌ر دوو لایه‌ن ده‌بێت.
ناوبراو له کۆتاییدا وتیشی: به ڕای من له ڕابردوو، ئێستا و داهاتووشدا کۆماری ئیسلامیی ئێران پاڵپشتیی خۆی بۆ چاره‌سه‌ر کردنی ناکۆکییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان و به‌غدا سه‌لماندوووه و ده‌یشی‌سه‌لمێنێت و ده‌بێ شاهیدی تۆکمه‌تربوونی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا بین.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment