كارە تاكلایەنەكانی ئەمریكا لە سووریا وای كرد توركیا بڕیاری ئۆپەراسیۆنی سەر عفرین بدات

به‌شی تورکیا- سێرگه‌ی لاڤرۆف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا له‌ لێدوانێکدا ده‌ڵێت: کاره‌ تاکلایه‌نه‌کانی ئه‌مریکا له‌ سووریا، تورکیای تووڕه‌ کردوووه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سێرگه‌ی لاڤرۆف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا سه‌باره‌ت به‌ ئۆپه‌راسیۆنی سوپای تورکیا له‌ عه‌فرین به‌ ڕۆژنامه‌ی کۆمرسانتی ڕاگه‌یاند: کاره‌ یه‌کلایه‌نه‌کانی ئه‌مریکا له‌ سووریا تووڕه‌ بوونی تورکیای لێکه‌وتۆته‌وه‌.

ناوبراو له‌ درێژه‌ی لێدوانه‌کانیدا جه‌ختی کرده‌وه‌: زۆربه‌ی کارناسانی سیاسی پرسیاریان له‌باره‌ی هۆکاری نیگه‌رانییه‌کانی ئێمه‌ له‌و باره‌وه‌ کردوووه‌ و له‌سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌دان که‌ ویلایه‌ته‌ یه‌کگرتوووه‌کانی ئه‌مریکا ئه‌وه‌نده‌ داپه‌ڕی یه‌کلایه‌نه‌ی له‌ وڵاتی سووریا ئه‌نجام داوه‌ که‌ هه‌ندێک وڵات وه‌ک ئێران و تورکیا چیتر ته‌حه‌مولی ئه‌و ڕه‌فتاره‌یان نییه‌ و ئه‌وه‌ش نیشانه‌ی تێنه‌گه‌یشتووییی به‌ ته‌واوه‌تیی ئه‌مریکا له‌ دۆخی ئێستاکه‌ و ڕۆڵی وێران‌کاری پێوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته‌یه‌.

سه‌رچاوه‌: ڕۆژنامه‌ی جمهوورییه‌ت

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 10756

Your Comment

You are replying to: .
captcha