به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق له نووسینگه‌ی تایبه‌تی خۆی له شاری به‌غدا پێشوازیی له مه‌ولوود چاووش ئۆغڵۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا و شاندی یاوه‌ری کرد.
هه‌ر له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا چاووش ئۆغڵۆ پاڵپشتیی وڵاته‌که‌ی بۆ یه‌کێتی و سه‌قامگیریی عێراق و ئاماده‌ییی کۆمپانیا تورکییه‌کانی له پڕۆژه‌کانی ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی عێراق ده‌ربڕیوه.
هه‌ر له میانی کۆبوونه‌وه‌که‌دا مه‌ولوود چاووش ئۆغڵۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا داوه‌تنامه‌یێکی فه‌رمی ئاراسته‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق کرد بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ردانی تورکیا بکات.
جێی ئاماژه‌یه؛ پێشتر و هه‌ر له میانی سه‌ردانه‌که‌یدا بۆ به‌غدا، مه‌ولوود چاووش ئۆغڵۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا له‌گه‌ڵ سه‌لیم جبووری سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و ئیبراهیم جه‌عفه‌ری هاوتا عێراقییه‌که‌ی و ئه‌ندامانی "ده‌سته‌ی باڵای هه‌ماهه‌نگیی تورکمانه‌کان له عێراق" کۆ بوویه‌وه.
سه‌رچاوه: ماڵپه‌ڕی هه‌واڵی "المستقله"
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment