سه‌ردانی بارزانی بۆ تاران و به‌غدا نیشانده‌ری هه‌وڵه‌کانی هه‌ولێر بۆ ده‌ست پێکردنی پێوه‌ندییه‌کانه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌ندامێکی ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌ڵێت: سه‌ردانی سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان بۆ تاران پاش سه‌ردان‌کردنی به‌غدا باس له‌ هه‌وڵه‌کانی هه‌ولێر بۆ ده‌ست پێکردنی پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌کانی عێراق ده‌کاته‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سادق له‌بان باس له‌ هه‌ڵوێستی ئه‌م دواییه‌ی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ده‌کات و ڕای‌ده‌گه‌یێنێت: هه‌ڵوێستی ئه‌م دواییه‌ی هه‌رێم ده‌ریده‌خات که‌ پاشهاته‌ی گشتپرسی تێپه‌ڕاندوووه‌ و به‌م بۆنه‌وه‌ حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێم دیداری کردوووه‌.

ناوبراو جه‌ختی کرده‌وه‌: سه‌ردانی سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان بۆ تاران پاش سه‌ردان‌کردنی به‌غدا باس له‌ هه‌وڵه‌کانی هه‌ولێر بۆ ده‌ست پێکردنی پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌کانی عێراق ده‌کاته‌وه‌.

له‌بان وتیشی: ئه‌و شته‌ی ئێستاکه‌ گرینگایه‌تیی بۆ به‌غدا هه‌یه‌ ده‌ست پێکردنی پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ هه‌ولێره‌.

سه‌رچاوه‌: ماڵپه‌ڕی "صوت العراق"

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 10751

Your Comment

You are replying to: .
captcha