بەپێی هەواڵی کوردپرێس لەچوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ تاران، ئێواره‌ی ڕۆژی یەکشەمە 21ی جانیڤێری شاندی باڵای هه‌رێمی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تیی سه‌رۆكوه‌زیران نێچیرڤان بارزانی له‌لایه‌ن عه‌لی لاریجانی، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كۆماری ئیسلامیی ئێرانه‌وه پێشوازی كرا.
نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ عه‌لی لاریجانی، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران کۆ بوووەوە و هەردوولا جەخت لەسەر پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەولێر و تاران دەکەنەوە و داوای چارەسەرکردنی کێشەکانی هەولێر و بەغداش بە گفتوگۆ دەکەن.
هەر لەو دیدارەدا لاریجانی دۆستایه‌تی و په‌یوه‌ندییه دێرینه‌كانی نێوان هەرێمی كوردستان و ئێرانی دووپات كردۆتەوە، نیگه‌رانیی خۆیشی به‌رامبه‌ر ئه‌و رووداو و بارگرژییانه ده‌ربڕی كه له‌م دواییانه‌دا له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدا هاتوونەتە ئاراوه".
هەروەهاش سەرۆکی پەڕلەمانی ئێران هیوای خواستوووە ته‌واوی كێشه هه‌ڵواسراوه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی فیدراڵ به ڕێگه‌ی گفتوگۆ و دیالۆگ و له سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور چاره‌سه‌ربكرێن و مافه ده‌ستوورییه‌كانی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان و ته‌واوی پێكهاته‌كانی عێراق دابین بكرێن.
هاوکات سەرۆکی پەرلەمانی ئێران پشتگیریی وڵاته‌كه‌ی بۆ ئه‌و گفتوگۆیانه ده‌ربڕی كه به‌م دواییانه له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان ده‌ستیان پێكردوووه.
لاریجانی هیوای خواستووە په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامیی ئێران له هه‌موو بواره‌كاندا به‌تایبه‌تی له بواری ئابووریدا پێشوه‌چوونی زیاتر به‌خۆیانه‌وه ببینن.
لەبارەی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غداش نێچیرڤان بارزانی ئاماژه‌ی به هه‌وڵه به‌رده‌وام و جیدییه‌كان بۆ ده‌ست پێكردنی گفتوگۆی نێوان هه‌ردوولا كرد، به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و لەو باره‌وه رۆڵی كۆماری ئیسلامیی ئێرانی له فراوان كردن و سه‌رخستنی گفتوگۆكان بە ئیجابی زانی.
ئەوەش دوای ئەوە دێت کە ڕۆژی یه‌كشه‌ممه 21-1-2018 شاندی باڵای هه‌رێمی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تیی نێچیرڤان بارزانی و ئەندامێتی قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكوه‌زیران و فوئاد حوسێن، سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان و سه‌فین دزه‌یی، گوته‌بێژی حكوومه‌ت لە تاران له‌لایه‌ن حه‌سه‌ن رووحانی، سه‌رک كۆماری ئێرانه‌وه پێشوازییان لێكرا.
هەمان رۆژ شاندەکەی کوردستان لە دوو کاتی جیاوازدا لەگەڵ عه‌لی شه‌مخانی، سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران و عەلی لاریجانی، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران کۆ بوووەوە.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60101
Your Comment