کوردپرێس:
ڕۆژی یەکشەمە 19ی کانوونی دووهەمی 2020، ە پەراوێزی کۆنگرەی بەرلین بۆ چارەسەرکردنی پرسی لیبیا، هەریەک لە ڤیلادمیر پووتینی سەرۆکی ڕووسیا و ڕەجەب تەیب ئەردۆگانی سەرۆکی تورکیا کۆ بوونەوە.
لەمیانی کۆبونەوەکەدا، ئەردۆگان جەختی کردەوە کە گەڕانەوەی سەقامگیری و ئاشتی بۆ لیبیا پێویستی بە ئاگربەست و راگرتنی هێرشە دوژمنکارییەکانی خلیفە حەفتەر هەیە.
لەبەرامبەردا، ڤیلادمیر پوتینی سەرۆکی روسیا رایگەیاند، تورکیا و روسیا هەنگاوی باشیان بڕیوە لەچارەسەرکردنی پرسی لیبیا.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بەمەبەستی بەشداریکردن لە کۆنگرەی بەرلین و چارەسەرکردنی پرسی لیبیا گەشتە پایتەختی ئەڵمانیا.
کۆنگرەی بەرلین، بەبەشداری هەریەک لە ئەمریکا، روسیا، تورکیا، فرەنسا، ئەڵمانیا، چین، ئیتالیا، میسر و ئیمارات بەڕێوەدەچێت و مامانج لەبەستی ئەو کۆنگرەیە وەک راوێژکاری ئەڵمانیا رایگەیاندوە تەنها بۆ راگەیاندنی ئاگربەستی هەمیشەییە لەو وڵاتە.
Your Comment