کوردپرێس: مایک پۆ‌مپێیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مەریکا، له تویتێکدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاوی کرده‌وه، په‌یوه‌ندیی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆک کۆماری عێراق ئه‌نجام داوه و باسیان له گرنگیی هەماهەنگی هاوبەش لە شه‌ڕی تیرۆر و رێزگرتن لە سەروەری عێراق کردووە و جەختیان لەسەر دانبەخۆداگرتن و هێورکردنەوەی دۆخی ناوچەکە کردەوە.
ھاوکات سەرۆکایەتی کۆماری عێراق لە راگەیەندراوێکدا لەبارەی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکە ئاشکرای کرد: "لە میانی ئەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا، باس لە دوا پێشهاتە ئەمنی و سیاسییەکانی ناوچەکە و جیهان کرا، ھاوکات جەختیش کرایەوە لە پێویستی پاراستنی سەروەریی عێراق و رێزگرتن لە بڕیاری سەربەخۆیی نیشتمانی. ئاماژە کرا بە پێویستی هێورکردنەوەی دۆخەکە و دانبەخۆداگرتن لە رێگای گفتوگۆی بونیادنەر بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکان، بەجۆرێک ببێتە بنەمای ئارامی و سەقامگیری لە ناوچەکە و جیهاندا".
بەگوێرەی لە بەیاننامەکە ئەوەش خراوەتەڕوو: "تاوتوێی هاریکاری و هەماهەنگی هاوبەش کرا بۆ رووبەڕووبوونەوەی داعش و رێگانەدان بە دووبارە خۆڕێکخستنەوەی تیرۆریستان و دروست کردنی مەترسی بۆ سەر ئاسایش و ئارامی ناوچەکە و جیهان".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment